‌به‌وێنه‌.. كوڕه‌ ڕاگه‌یاندنكار هونه‌ر مزوری" له‌ هاوسه‌ره‌كه‌م جیابومه‌وه‌"

وێستگە ستایل-

كوڕه‌ ڕاگه‌یاندكار و پێشكه‌شكاری پێشوی كه‌ناڵی كوردستان تیڤی و په‌یامنێری كه‌ناڵی جزیره‌ له‌ كوردستان" هونه‌ر مزووری" له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ چه‌ند وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ی‌ ئاشكرای كرد كه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ جیابۆته‌وه‌.

هونه‌ر له‌سه‌ر وێنه‌كان نوسیویه‌تی" دوای ساڵێك و دوو مانگ چاوم بە یوسفەکەم کەوت، دوای ئەوەی سێ پارێزەر بە ھەموو ھەوڵ و ھیمەتێکیان ھەوڵیاندا کە من نەی بینم، بەداخەوە ئەگەر بەپێی یاسا بچیت دەبێت سەبری ئەیوب و دڵی یەعقوبی نەبیت ھەبێت، بابە گیان کۆلم نەدا تا لیقای تۆ"

ده‌شڵێت " جیابوونەوەم لە ھاوسەری پێشوم رادەگەیەنم و بەھیوای بەختێکی باشتر" 

هونه‌ر له‌دایكبووی 1984 ه‌ و ساڵانێكی زۆره‌ وه‌ك رۆژنامه‌نووس و چالاكی بواری مه‌ده‌نی له‌ كوردستان كار ده‌كات.

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏شخص واحد‏، ‏‏يبتسم‏، ‏‏وقوف‏‏‏‏ 
ربما تحتوي الصورة على: ‏‏شخص واحد‏، ‏‏نشاطات في أماكن مفتوحة‏‏‏ 
ربما تحتوي الصورة على: ‏‏شخص واحد‏، ‏‏يبتسم‏، ‏‏‏‏‏جلوس‏، ‏طفل‏‏، ‏‏شجرة‏، ‏نشاطات في أماكن مفتوحة‏‏‏ و‏طبيعة‏‏‏‏‏ 


PM:03:04:19/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 19616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌