چیرۆكی ماچه‌كه‌ی فاتن حه‌مامه و عومه‌ر شه‌ریف
وێستگە ستایل-
پێنجه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری " فاتن حه‌مامه" یه و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له میسر هه‌ریه‌ك باس له بابه‌تێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر ژیانی ئه‌م خانمه ده‌كه‌ن و چیرۆكی ماچه‌كه‌ی فاتن حه‌مامه‌ش یه‌كێكه له‌وانه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فاتن حه‌مامه سێ جار هاوسه‌رگیری كردوه به‌ڵام په‌یوه‌ندی ئه‌م خانمه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند عومه‌ر شه‌ریف به‌رده‌وام وه‌ك تایبه‌ت ترین ویستگه‌ی ژیانی ئه‌م خانمه ته‌ماشا ده‌كرێت.
یه‌كه‌مین به‌ركه‌وتنی ئه‌م دوو هونه‌رمه‌نده زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ر بووه و فیلمی "صراع فی الوادی" یه‌كه‌م كاریان بووه، هونه‌رمه‌ند عومه‌ر شه‌ریف زۆر به‌هێز و گڕوتینه‌وه له‌به‌رده‌م فاتن حه‌مامه ده‌ركه‌وتوه.
له‌م فیلمه‌دا فاتن حه‌مامه یه‌كه‌م ماچی كردوه و ڕازی بووه ماچی هونه‌رمه‌ند عومه‌ر شه‌ریف بكات له ته‌واوی ئه‌و فیلمانه‌ی دیكه كه ڕۆڵی بینیوه نهماچی هیچ هونه‌رمه‌ندێكی كردوه و نه ڕێگه‌یداوه كه‌س ماچی بكات و دیمه‌نی فیلمه‌كه به‌و جۆره پێویستی كردوه عومه‌ر شه‌ریف ببورێته‌وه به‌ڵام به‌ڕاستی عومه‌ر شه‌ریف بوراوه‌ته‌وه دوای ماچه‌كه‌ی فاتن حه‌مامه و دواتر نه‌یتوانیوه هۆكار ئه‌م حاڵه‌ته‌ی خۆی هیچ بیانویه‌كی بۆ بهێنێته‌وه.
ئه‌م ماچه‌ی فاتن حه‌مامه و عومه‌ر شه‌ریف وایكرد زۆر كه‌س قسه و باس له‌سه‌ر ئه‌م دوو هونه‌رمه‌نده بكات و له‌كاتی خۆیدا باس له‌وه كراوه هه‌ردووكیان خۆشه‌ویستی یه‌كترن، له‌كاتێكدا په‌یوه‌ندی نه‌بووه له نێوانیاندا و له‌وكاته‌دا فاتن حه‌مامه له هاوسه‌ری یه‌كه‌می " عیزه‌دین زولفه‌قار" جیابۆته‌وه و خاوه‌نی كوڕێك بووه، به‌ڵام دوای یه‌ك ساڵ له‌جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ری یه‌كه‌می فاتن و عومه‌ر هاوسه‌رگیریان كردوه و ماوه‌ی 20 ساڵ به یه‌كه‌وه بوون و دواتر جیابونه‌ته‌وه.
PM:02:51:19/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 9584
جار خوێنراوهتهوه