له ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری له توركیا 50 له‌شفرۆش ده‌ستگیركران
وێستگە ستایل-
ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه سوپای د‌رك ی توركی له ناوچه‌ی باموكالی له شاری دنیزلی له باشوری ڕۆژئاوای ئه‌نادۆڵ كۆمه‌ڵێك له‌شفرۆشیان ده‌ستگیر كرد.
گۆڤاری " حوریه‌ت" ی توركی ئاشكرای كردوه پۆلیسی ئه‌و ناوچه‌یه 50 ئافره‌تی له‌شفرۆشی بیانی و 21 پیاو به تاوانی به‌د ڕه‌وشتی ده‌ستگیركراون و به‌هاوكاری ده‌زگای هه‌واڵگری و توانیویانه 29 ماڵ و كۆمپانیا له ناوچه‌ی باموكالی داخراون.
ئه‌م كۆمه‌ڵه كه‌سه‌ی ده‌ستگیر كراون 7 ده‌مانچه‌ی نایاساییان پێ بووه و سه‌ر به كۆمه‌ڵه‌یه‌ك مافیا بوون.
PM:12:52:19/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 7496
جار خوێنراوه‌ته‌وه