دوای تۆمه‌تباركردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی به كوشتن.. نانسی وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كچه‌كانی بڵاوكرده‌وه
وێستگە ستایل-
دوای تێپه‌ڕ بوونی دوو هه‌فته به‌سه‌ر ڕوداوی دزیكردن كه له ماڵی خانمه هونه‌رمه‌ندی لوبنانی "نانسی عه‌جره‌م" ڕویدا و كه‌سه‌كه به ده‌ستی دكتۆر فادی هاوسه‌ری نانسی كوژرا ئه‌م خانمه نوێترین وێنه‌ی خۆی و منداڵه‌كانی له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام بڵاوكرده‌وه.
له وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت نانسی باوه‌شی كردوه به "میلا و ئیلا" ی كچیدا و له‌سه‌ر وێنه‌كه‌یان نوسیویه‌تی" ئێوه هه‌موو دونیای منن.. به ڕۆحمان ده‌تان پارێزین"
پارێزه‌ری تایبه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ی نانسی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك به ئاگر به‌ست ڕازی نابن له‌گه‌ڵ خێزانی كوژراوه‌كه كه له ئێستادا داوای نیو ملیۆن دۆلار ده‌كه‌ن.
PM:12:48:18/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 20272
جار خوێنراوه‌ته‌وه