جێگه نوستنه‌كه‌ی لۆكاكۆ هه‌رای ناوه‌ته‌وه
وێستگە ستایل-
وێنه‌ی سیسه‌مه نوێكه‌ی ئه‌ستێره‌ی جیهانی به‌لجیكی تۆپی پێ"ڕۆمیلۆ لۆكاكۆ" له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا بووه جێگه‌ی باس له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌هۆی دیزاینه تایبه‌ت و جیاوازه‌كه‌ی.
ئه‌ستێره‌ی‌كه "ئه‌نته‌ر میلان" ی ئه‌یتاڵی وێنه‌ی جێگه‌ی نوسته‌كه‌ی له‌ڕێی هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكرده‌وه و له‌سه‌ر وێنه‌كه نوسیویه‌تی" شوقه‌ی نوێ و سیسه‌می نوێ"
لۆكاكۆ له لێواری كۆتای سیسه‌مه‌كه‌ی به‌ته‌نها باڵكه‌وتووه و زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی كۆمێنتیان له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌یه نوسیوه گاڵته‌یان پێكردوه‌و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له هاوڕێكانیشی كۆمێنتی گاڵته‌یان بۆ نوسیوه.
ئه‌دریا رانۆكیا هاوڕێی لۆكاكۆ له‌سه‌ر وێنه‌ی هاوڕێكه‌ی نوسیویه‌تی" ئه‌م سیسه‌مه بۆ 15 كه‌س ده‌بێت"؟ و ئه‌م كۆمێنته قسه و باسی جیاوازی له‌سه‌ركرا.
ئه‌م سیسه‌مه‌ی لۆكاكۆ له‌لایه‌ن كۆمپانیای "ماری" ئه‌مه‌ریكی دروستكراوه كه تایبه‌ته به دروستكردنی كه‌لوپه‌لی ناو ماڵ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لۆكاكۆ خاوه‌نی جه‌سته‌یه‌كی گه‌وره‌یه به‌ڵام له وێنه‌كه‌دا به به‌راورد به قه‌باره‌ی سیسه‌مه‌كه جه‌سته‌ی بچووك ده‌ركه‌وتووه.
AM:09:42:18/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 10892
جار خوێنراوه‌ته‌وه