خانمه ناوداره‌كه‌ی سینه‌مای میسر كۆچی دوایكرد
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری ماجده الصباحی له ته‌مه‌نی 89 ساڵیدا ئه‌مڕۆ 16/1/2020 كۆچی دوایكرد.
غاده النافع كچی ئه‌م خانمة هونه‌رمه‌نده له لێدوانێكی تایبه‌تی بۆ ڕۆژنامه‌ی" المصری الیوم" ئاشكرای كرد كه دایكی به‌هۆی خراپی دۆخی ته‌ندروسیته‌وه كۆچی دوایكردوه.
ساڵانێكی زۆر ماجده الصباح له چه‌ندین فیلمی میسریدا وه‌ك ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی ڕۆڵی بینیوه و هونه‌رمه‌ندێكی سه‌ركه‌وتوو بووه.
له 6 ی مایۆی 1931 ماجده له پارێزگای طنطا له میسر له‌دایكبووه و له ته‌مه‌نی 15 ساڵیدا به‌هۆی خۆشه‌ویستی زۆری بۆ فیلم وه‌ك ئه‌كته‌رێك به نهێنی و بێ ئه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی پێ بزانن له فیلمێكدا به‌شداری كردوه و له ساڵی 1949 به فه‌رمی له فیلمی "الناصح" به‌شداری كردووه .
ماجیده جگه له‌وه‌ی ئه‌كته‌ربووه هاوكات كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی فیلم به‌ناوی" افلام الماجیده" دروستكردوه و كاری ده‌رهێنانی بۆ چه‌ندین فیلم كردوه.
PM:03:57:16/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 8480
جار خوێنراوه‌ته‌وه