شه‌كر كار له مێشك ده‌كات
وێستگە ستایل-
زاناكان له زانكۆی ئارهۆس ی دانیماریكی ئاشكرایان كردوه كه كاریگه‌ری شه‌كر له‌سه‌ر مێشك هاوشێوه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ره و كیمیای مێشك ده‌گۆڕێت و ده‌بێته هۆی ئالوده بوون.
گۆڤاری Scientific Reports ئه‌م بابه‌ته‌ی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه زۆر كه‌س به‌رده‌وام گله‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه زۆر شیرینی ده‌خۆن و ناتوانن خۆیان بگرن له ئاستی و به‌هۆیه‌وه كێشیان زیادی كردوه و قه‌ڵه‌و ده‌بن و زاناكان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه زۆر خواردنی شه‌كر و شیرینی ده‌بێته هۆی ئالوده‌بوون.
زاناكان له زانكۆی ئارهۆس ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌یان له‌سه‌ر به‌راز ئه‌نجامداوه و گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی خواردنی شه‌كر هاوشێوه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر كار له مێشك ده‌كات و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر مێشك و ڕه‌فتار ده‌بێت.
پسپۆڕان ڕێنمووی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن كه خواردنی شه‌كر و شیرینی زۆر كه‌مبكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر مێشك نه‌بێت.
PM:01:34:16/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 1392
جار خوێنراوه‌ته‌وه