ڤیدیۆ: بانگخوازێكی سعودی به فه‌توایه‌ك له‌سه‌ر ژیانی تایبه‌تی خانمان بۆته جێگه‌ی باس
ڤیدیۆی لێدوانی بانگخوازێكی سعودی له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆی و ژیانی ته‌نهایی خانمان هه‌رای ناوه‌ته‌وه و ئه‌م بانگخوازه ده‌ڵێت" هه‌ر ئافره‌تێك ته‌مه‌نی سه‌روو ته‌مه‌نی پێگه‌یشتن واته 18 ساڵ بێت ئه‌وه مافێكی ئاسایی خۆیه‌تی به‌ته‌نها بژی"
ش
شێخی سعودی "عه‌بدوڵا المعیوف" له پرۆگرامی " معالی المواطن" له كه‌ناڵی MBC ئێواره‌ی چوارشه‌ممه باسی له‌وه كردوه خانمان له دوای ته‌مه‌نی پێگه‌یشن ده‌توانن به ته‌نها بژین به مه‌رجێك ئه‌و شوێنه‌ی تیایدا ده‌ژین ڕون و ئاشكرا بێت و شاراوه نه‌بێت.
ئه‌م بانگخوازه ده‌پرسێت" بۆچی كاتێك گه‌نجێك له ڕه‌گه‌زی نێر بڕیاری ئه‌وه ده‌دات به ته‌نها بژی و سه‌ربه‌خۆ بێت هه‌موو كه‌س به ئاسایی وه‌ریده‌گرێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك ئه‌م بڕیاره بدات بۆ ئه‌وه‌ی له شارێكی سه‌لامه‌تدا بژی هه‌موان دژی ده‌وه‌ستنه‌وه"
به‌شێك له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له سعودیه پرسیاری ئه‌وه له‌م شێخه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر كچه‌كه‌ی خۆی بیه‌وێت به ته‌نها بژی ڕازی ده‌بێت؟
PM:12:50:16/01/2020