‌فیلمی جۆكه‌ر بۆ 11 خه‌ڵاتی ئۆسكار كاندید كراوه‌

وێستگە ستایل-

ئه‌كادیمیای هونه‌ر و زانستی وێنه‌ جوڵاوه‌كان ناوی ئه‌و فیلمانه‌ی‌ ئاشكرا كرد كه‌ بۆ خولی 92 ی خه‌ڵاتی ئۆسكار كاندید كراون كه‌ بڕیار وایه‌ له‌ پایته‌ختی سینه‌مای هۆلیوود له‌ مانگی دووی ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه‌ بچێت.

فیلمی جۆكه‌ر یه‌كێكه‌ له‌و فیلمانه‌ی‌ بۆ 11 خه‌ڵاتی ئۆسكار كاندید كراوه‌ بۆ "باشترین فیلم و باشترین ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی فیلمه‌كه‌"لواكین فینیكس" و باشترین ده‌رهێنان و باشترین جلوبه‌رگ و باشترین ماكیاج و ڕێكخستنی قژ  و باشترین موزیك و باشترین سینه‌ما تۆگرافی و باشترین سیناریۆ و باشترین میكساج و باشترین مۆنتاژی ده‌نگ"

بۆ به‌ ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی ئۆسكار فیلمی جۆكه‌ر له‌ كێبڕكێدایه‌ له‌گه‌ڵ فیلمی"ئیرله‌ندی" و" جوجو رابیت" و "وانس ئابۆن ئه‌ی‌ تایم ئاند هۆلییود" و " 1917" و " فۆرد ڤی فیراری" و " لیتڵ وومن" و فیلمی كۆری " پاراسایت" 

بڕیار وایه‌ ئاهه‌نگی ئۆسكار له‌ شاری لۆس ئه‌نجلۆس له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیا له‌ 9 ی مانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌ بچێت.


PM:12:49:15/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 2636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل