ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسێكی مه‌ترسیدار ده‌دات
وێستگە ستایل-
دوێنێ سێ شه‌ممه ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ڤایرۆسه‌دا كه ئێستا له چین له‌ناو چه‌ند خێزانێكی بچووك بڵاوبۆته‌وه و پێده‌چێت به‌م نزیكانه له جیهاندا بڵاوببێته‌وه.
له ئێستادا 41 حاڵه‌تی توشبوون به هه‌وكردنی سییه‌كان به‌هۆی جۆرێك ڤایرۆسی نوێوه له چین و به تایبه‌ت له شاری ووهان له ناوه‌ڕاستی چین تۆماركراوه و زۆرینه‌ی هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بازاڕی خواردنه ده‌ریاییه‌كان.
دكتۆره ماریا ڤان كیركۆف سه‌رۆكی نه‌خۆشییه گوێزراوه‌كان له ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ ڕۆژنامه‌ی "جنێف" ئاشكرای كردوه ڕێكخراوه‌كه‌یان ڕێنمایی تایبه‌تی بۆ ته‌واوی نه‌خۆشخانه‌كان له جیهاندا بڵاوكردۆته‌وه به‌تایبه‌ت بۆچۆنیه‌تی كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌م ڤایرۆسه ئه‌و كاته‌ی كه بڵاو ببێته‌وه.
AM:11:31:15/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 3532
جار خوێنراوه‌ته‌وه