ڤیدیۆ: له چێشتخانه‌كانی سعودیه حه‌بی پانادۆڵ تێكه‌ڵاوی برنج و حه‌بی ئه‌سپرین تێكه‌ڵاوی گۆشت ده‌كه‌ن
وێستگە ستایل-
پێشتر هیچكات ئه‌وه به خه‌یاڵتدا هاتوه له خۆت بپرسیت ئه‌و ژه‌مه‌ی له چێشتخانه‌كان ده‌یخۆیت تا چه‌ند ته‌ندروسته؟ له پرۆگرامی "تم" كه له كه‌ناڵی SBC نمایش ده‌كرێت و تیایدا باس له چه‌ند بابه‌تێكی گرنگ ده‌كرێت و بۆ ئه‌مجاره‌ش یه‌كێك له میوانه‌كانی پرۆگرامه‌كه باسی له چه‌ند ته‌كنیكێك كردوه كه به شێك له چێشتخانه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووی خۆیان به‌كاری ده‌هێنن.
به‌شێك له چێشتخانه‌كان بۆ ئاماده‌كردنی برنج حه‌بی پانادۆڵ به‌كارده‌هێنن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نكی برنجه‌كان گه‌وره‌تر ده‌كات و خراپترین جۆری گۆشت حه‌بی ئه‌سپرینی تێكه‌ڵاو ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گۆشته‌كه ناسك و فرێش ببێته‌وه.
ئه‌م بابه‌ته له ئێستادا بۆته بابه‌تی گه‌رمی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له سعوودیه و قسه و باسی جیاوازی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
AM:11:17:15/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 16764
جار خوێنراوه‌ته‌وه