به‌م نزیكانه.. پاتریه‌كی نوێ بۆ ماوه‌ی 5 ڕۆژ كار به مۆبایله‌كه‌ت ده‌كات
توێژه‌ره‌وه ئوستورالیه‌كانن جۆرێك پاتری نوێ یان دروست كردوه كه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه بۆ ماوه‌ی 5 ڕۆژ كار به مۆبایل بكات و ته‌نانه‌ت كار به ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی ده‌كات بۆ ماوه‌ی 1000 كیلۆمه‌تر.
گروپێك له زانایان له زانكۆی " موناش له میلبۆرن جۆرێك پاتری نوێیان به‌رهه‌م هێناوه كه له مادده‌ی لسیۆم و كبریت دروستكرازه و زۆر به‌هێزه به جۆرێك چوار جار له پاتری ئاسایی به‌هێزتره و توانای به‌رگه گرتنی گۆڕانی كه‌شوهه‌واشی هه‌یه.
زاناكان توێژینه‌وه‌ی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌م جۆره پاتریه له گۆڤاری "Science Advances" بڵاوكردۆته‌وه و باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌م جۆره پاتریه توانای به‌رگه گرتنی زۆری هه‌یه و دره‌نگ تواناكه‌ی داده‌به‌زێت.
پرۆفیسۆر "ماینك ماجومدر" ده‌ڵێت" ئه‌م داهێنانه‌ی ئێمه ده‌بێته شۆڕشێك له بازاڕی ئۆتۆمبێله‌كان له ئوستوالیا و ئوستورالیه‌كان ووزه‌یه‌كی خاوێنتر و به متمانه‌تریان ده‌ست ده‌كه‌وێت"
AM:10:56:15/01/2020