ڤیدیۆ: ڕۆژنامه نوسێكی سوری هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی كچه‌كانی نانسی عه‌جره‌م ده‌كات
وێستگە ستایل-
ڤیدیۆی پیاوێكی سووری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبۆته‌وه و تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له كچه‌كانی خانمه هونه‌رمه‌ندی لوبنانی نانسی عه‌جره‌م ده‌كات و ده‌وترێت ئه‌م پیاوه ڕۆژنامه نوسه و ناوی " وه‌سیم زكور" ه.
ناونیشانی ئه‌م ڤیدیۆیه" هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆی داعشێكی سووری كه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی نانسی و خێزانه‌كه‌ی ده‌كات" و ئه‌م بابه‌ته زۆرینه‌ی هه‌واداره‌كانی نانسی توڕه و بێزار كردوه.
ئه‌م پیاوه له ڤیدیۆكه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه سه‌نده‌وه له خێزانی نانسی و دكتۆر فادی هاوسه‌ری ده‌كات و دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته هاشتاگی "# كلّنا حدّك نانسی" بۆ پشتیوانی نانسی بڵاوكراوه‌ته‌وه بۆ پشتیوانی له نانسی و خێزانه‌كه‌ی.
AM:10:19:15/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 1540
جار خوێنراوه‌ته‌وه