یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی میگن دوای جیابونه‌وه‌ی له خێزانی شاهانه
وێستگە ستایل-
ئێواره‌ی دوێنێ سێ شه‌ممه میگن ماركل كۆشكی كه‌نه‌دی جێهێشت كه نرخه‌كه‌ی 14 ملیۆن دۆلاره و له هه‌فته‌ی ڕابردوه‌وه تیایدا ده‌ژی دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاری هاوسه‌ری بڕیاری جیابوونه‌وه‌یاندا له كۆشكی شاهانه و ته‌واوی ئه‌و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیانه كه ده‌درێت به‌سه‌ریاندا.
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی نوێترین ده‌ركه‌وتنی "میگن" ی بڵاوكرده‌وه له چركه ساتی گه‌یشتنی به فڕۆكه‌خانه‌ی ڤیكتۆریا ئه‌یتر هاربر، دڵخۆشی به ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر ڕووی ئه‌م خانمه ده‌رده‌كه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی بچێته ناو فڕۆكه‌كه‌وه.
پێده‌چێت میگن به جله كۆنه‌كانیدا چوبێته‌وه و قه‌مسه‌ڵه‌كه‌ی له ماركه‌ی "بربۆر" ه كه نرخه‌كه‌ی 399 دۆلاره و یه‌كه‌مجار له به‌هاری 2017 دا پۆشیویه‌تی و جانتاكه‌ی له ماركه‌ی " كۆیانا" یه و نرخه‌كه‌ی 195 دۆلاره و پێشتر له مانگی یۆنیۆ له گه‌شتێكی بۆ ویمبلدۆن كردویه‌تیه شانی.
AM:09:22:15/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 41616
جار خوێنراوه‌ته‌وه