ڤیدیۆ: شاكیرا "هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پیكی ناكه‌م"
وێستگە ستایل-
ئه‌ستێره‌ی كۆڵۆمبی به ڕه‌گه‌ز لوبنانی " شاكیرا" ی ته‌مه‌ن 42ساڵ ڕه‌تی ده‌كاته‌وه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كوڕه هاوڕێكه‌ی " جیرارد پیكی "ته‌مه‌ن 32 ساڵ بكات كه باوكی هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی میلان و ساشا یه.
له دیمانه‌ی به‌رنامه‌ی 60 خوله‌ك ئه‌م خانمه ڕه‌تی ده‌كاته‌وه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پیكی بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی هاوسه‌رگیری ده‌یترسێنێت، و نایه‌وێت پیكی وه‌ك هاوسه‌رێك ته‌ماشای بكات"
شاكیرا ده‌ڵێت" ده‌مه‌وێت پیكی به‌رده‌وام وه‌ك مه‌عشوق و هاوڕێیه‌ك ته‌ماشام بكات و به‌رده‌وام ترسی له‌وه هه‌بێت به ڕه‌فتارێك من له‌ده‌ست ده‌دات له‌به‌ر ئه‌وه هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك به‌رامبه‌رم ئه‌نجام نه‌دات"
له ساڵی 2011 ه‌وه شاكیرا و پیكی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی هه‌یه له نێوانیاندا و ئه‌مه‌ش دوای به‌شداربوونی پیكی دێت له وێنه‌گرتنی گۆرانی "واكا واكا"ی تایبه‌ت به مۆندیال.
AM:11:07:14/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 20040
جار خوێنراوه‌ته‌وه