ڤیدیۆ: خانمه پێشكه‌شكارێك به بیستنی هه‌واڵی مردنی براكه‌ی له په‌خشی ڕاسته‌وخۆدا دۆخی تێكده‌چێت
وێستگە ستایل-
سه‌حه‌ر عه‌باس پێشكه‌شكاری پرۆگرامی " القرار لكم" له كه‌ناڵی دیجله دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی مردنی براكه‌ی پێ ده‌درێت له په‌خشی ڕاسته‌وخۆدا ناتوانێت خۆی بگرێت و دۆخی خۆی بۆ بینه‌ره‌كانی باس ده‌كات.
سه‌حه‌ر باس له‌و خه‌مه گه‌وره‌یه ده‌كات كه به ڕوخساریه‌وه دیاره و قوڕگی گرتوه و ئاشكرای ده‌كات مردنی برا گه‌وره‌كه‌ی " لیوای ڕوكن تارق عه‌باس جه‌میل" وایكردوه به‌و شێوه‌یه ده‌ربكه‌وێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له پێشكه‌ش كردنی پرۆگرامه‌كه‌ی ناوه‌ستێت.
ئه‌م خانمه باس له‌وه‌ش ده‌كات یاساكانی ڕاگه‌یاندن فێری ئه‌وه‌یكردوه كه ژیانی تایبه‌تی خۆی نه‌خاته سه‌ر شاشه و بینه‌ره‌كانی ببینن به‌ڵام ئه‌مجاره بێ توانا بووه و بۆ ئه‌وه‌ش داوای لێبوردن له بینه‌ره‌كانی ده‌كات.
AM:09:46:14/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 49772
جار خوێنراوه‌ته‌وه