كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌ڵمانی بۆ خۆراك له‌ڕێی بابه‌تێكه‌وه كاتی پێویستیان بۆ پێدانی خۆراكی ڕه‌ق به منداڵ ئاشكرا كردوه دوای ته‌مه‌نی 5 بۆ 7 مانگیان به كاتێكی گونجاو داناوه كه دایكان و باوكان ده‌توانن خۆراكی ڕه‌ق بده‌ن به منداڵه‌كانیان به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی له ئاستی ته‌مه‌نیدا بێت و زیانی پێ نه‌گه‌یه‌نێت.
له بابه‌ته‌كه‌دا هاتووه ئه‌و خۆراكه ڕه‌قه‌ی كه پێویسته به منداڵ بدرێت ده‌بێت له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری فیسیۆلۆجی جه‌سته‌ی منداڵ بگونجێت به‌جۆرێك له سه‌ره‌تادا سه‌وزه و گۆشتی زۆر باش كوڵاو و دواتر ژه‌مه‌كان ده‌كرێت له دانه‌وێڵه و شیر پێكهاتبێت و له مانگه‌كانی 7 و 8 دا ده‌توانرێت ئه‌و ژه‌مه خۆراكانه به منداڵ بدرێت كه له دانه‌وێڵه و میوه پێكهاتووه.
باشتریش وایه شه‌كر و خوێ نه‌درێت به منداڵ و ده‌كرێت له‌كاتی پێویستدا میوه شیرینیه‌كان له‌جیانی شه‌كر به‌كاربهێنرێت.
سه‌باره به خواردنه‌وه‌كان له دوای ته‌مه‌نی 5-7 مانگیه‌وه جگه له شیر باشترین جۆری خواردنه‌وه ئاوی خاوێنه و نابێت شه‌ربه‌ت بدرێت به منداڵ له‌م قۆناغه‌دا.
PM:03:23:15/12/2019