كاتێك بۆ چارهسهری قهبزی منداڵهكهت سهردانی پزیشك دهكهیت ئهم زانیاریانه به پزیشك بڵێ
وێستگە ستایل-
لهكاتی سهردانكردنی پزیشك بۆ چارهسهری قهبزی منداڵ زۆر گرنگه دایك و باوك چهند زانیاریهك به پزیشك بڵێت بۆ ئهوهی چارهسهری منداڵهكه به شێوهیهكی تهندروست بكرێت، لهم بابهتهدا دكتۆر ئاوات واژهی پزیشكی پایه بڵندی منداڵان ڕونكردنهوهی لهسهر داوه.
1- تەمەنی مناڵەکەت چەندە؟
قەبزی سەرەتای لەدایک بوون دەشێ ھۆکاری زگماکی و شەلەلی ڕیخۆڵە بێت و قەبزی دوای تەمەنی شەش مانگ دەشێت بەھۆی ھەندێک لەو خۆراکانەوە بێت کە پێت داوە (مۆز ھەندێک جار قەبزی دروست دەکات).
قەبزی دوای شەش مانگ و ساڵ ناوبەناو و دواتر سکچوون کە ھەست دەکەیت مناڵەكەت سکی ئاوساوە و غازاتی زۆرە و گەشەی کەمە (دەشێ بەھۆی ھەستیاری گەنم و جۆوە بێت).
قەبزی دوای یەک ساڵی ڕەنگە بەھۆی شیرخواردنی زۆر و کەم بوونەوەی ئارەزووی خواردن و کەم خوێنییەوە بێت (دەای ساڵ پێویستە شیرخوارشن بخرێتە دوای ژەمە خۆراکییەکان لە ڕۆژدا، لە شەودا ئاساییە چەند بخوات).
قەبزی دوای تەمەنی دوو ساڵی ڕەنگە بەھۆی (فێرنەبوونی مناڵ بۆ چوونە توالێت و بەردەوام بوونی بێت لە پیسی کردن لەناو دایبی دا -بەپێوە-) ئەم حاڵەتە زۆر باوە و تا منداڵ ڕانەھێنین بۆ چوونە توالێت ناتوانین زاڵبین بەسەر گرفتەکەدا.
2- چۆن و کەی مناڵ فێری چوونە توالێت بکەین؟
بەگشتی دوای تەمەنی دووساڵ دەتوانین وردە وردە ھەوڵی فێرکردنی منداڵەکە بدەین، ھەندێکیان زووتریش فێردەبن و حەزی پێدەکەن.
منداڵ نابێت زۆری لێ بکرێت بۆ چوونە توالێت و دەبێ خۆی حەزبکات و تێبگات کە ئەوە باشترە و چەند کاتێک ھەن جووڵەی ڕیخۆڵەکان لەوپەڕی خێرایی دایە ھەربۆیە دەتوانیت لەم کاتەدا منداڵەكەت ببەیتە توالێت و بەئاسانی پیسی بکات، کاتەکان :
- بەیانیان ڕاستەوخۆ دوای لەخەوھەستان.
-دوای ھەموو ژەمە خۆراکییەکان ڕاستەوخۆ، لەم کاتانەدا ڕیخۆڵە جووڵەی خێرایە و بەئاسانی پیسی لە کۆمەوە دێتەدەر.
تێبینی :
- ئەو مناڵانەی سەروو دوو ساڵن و فێری توالێت نین زەحمەتە گرفتی قەبزی تیایاندا چارە بکرێت ئەگەر فێرنەکرێن بچنە توالێت.
- ھەندێکجار ڕیخۆڵەی مناڵەكە ھەستیاری بەو شیرە قوتووە ھەیە کە دەیخوات، ڕەنگە بە گۆڕینی جۆرەکەی گرفتەکە چارە بکرێت.
-ڕوونکردنەوە و خەستکردنەوەی شیر لەحاڵەتی قەبزی و سکچوون دا دوو ھەڵەی گەورەن کە ھێشتا خەڵک بەردەوام دەیکا و پێویستە خۆتی لێ بەدووربگریت (چونکە ئەمە گرفتەکە خراپتر دەکات).
PM:12:38:14/12/2019
ئهم بابهته 4496
جار خوێنراوهتهوه