توێژینه‌وه‌یه‌ك: شیر ته‌مه‌ن درێژ ناكات
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی شیر زۆر ده‌خۆنه‌وه و به‌رهه‌مه‌كانی شیر زۆر ده‌خۆن ئه‌وه ته‌مه‌نیان زۆر درێژ نابێت وه‌ك ئه‌وه‌ی ساڵانێك به‌ر له ئێستا باسی لێوه كراوه.
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا 168 هه‌زار ئافره‌ت و زیاتر له 49 هه‌زار پیاو به‌شداریان كردووه و له مێژووی خێزانه‌كه‌یاندا هیچ نه‌خۆشییه‌كی شێرپه‌نجه یان دڵ یان نه‌بوه به درێژای 30 ساڵ و له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه 51 هه‌زار كه‌س مردوون له‌و كه‌سانه‌ی به‌شداری توێژینه‌وه‌كه‌یان كردووه.
ئه‌و به‌شداربوانه‌ی بڕێكی زۆر له به‌رهه‌مه‌كانی شیریان به‌كارهێناوه به ڕێژه‌ی %7 ئه‌گه‌ری مردنیان هه‌یه به به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی كه به‌رهه‌مه‌كانی شیر به شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ند ده‌خۆن و ده‌خۆنه‌وه.
ئاره‌زوو كردنی خواردنه‌وه‌ی شیر و خواردنی به‌رهه‌مه‌كانی شیره‌مه‌نی یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاره‌زووی خواردنه‌وه‌ی كحول و كێشانی جگه‌ره ده‌دات و به‌ڵام زۆر خواردنی به‌رهه‌مه شیرمه‌نیه پڕ چه‌وره‌كان مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و به‌رزی په‌ستانی خوێن زیاد ده‌كات و ئه‌مه‌ش بۆخۆی زیان ده‌گه‌یه‌نێت له‌جیاتی سوود.
PM:12:29:14/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 4512
جار خوێنراوه‌ته‌وه