هۆكار و نیشانه و چۆنیهتی خۆپاراستن و چارهسهری پەتای وەرزی منداڵان
وێستگە ستایل-
پهتای وهرزی نەخۆشیەکی ڤایرۆسیە،بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەناسە تووش دەبێت یەک بۆ سێ ڕۆژ دوای بەریەک کەوتن لەگەڵ ڤایرۆسەکە،بۆ ماوەی هەفتەیەک بۆ ۱۰ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، نەخۆشیەکی ترسناک نیە و خۆی چاک دەبێتەوە دوای تەواو کردنی سوڕی ڤایرۆسەکە، لهم بابهتهدا دكتۆر پشدەر عبداللە پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان ڕونكردنهوه لهسهر نیشانه و چۆنیهتی خۆپاراستن و چارهسهری ئهم جۆره پهتایه دهدات.
نیشانەکانی:
1- مناڵهكه لووتی تەڕ دەبێت.
2- قوڕگی خوران و ئازاری دەبێت.
3- کۆکە.
4- هەست بە ئازارو بێتاقەتی دەکات.
5- پژمە.
6- تایەکی کەم هەندێکجار تایەکی بەرز.
7- بە گشتی هەست بە باشی ناکات.
لە چ کاتێکدا پێویستە پزیشک بیبینێت؟
1- تا بەرزتر لە ۳۸ پلی سیلیزی لە منداڵی خوار تەمەنی سێ مانگ.
2- بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی یان مانەوەی تاکەی بۆ زیاتر لە دوو ڕۆژ.
3- نیشانەکانی بەرەو خراپی بڕۆن.
4- سەرئێشەیەکی زۆر و کۆکەیەکی زۆر.
5- خیزەی سنگ.
6- ئازاری گوێچکە.
7- ئارەزووی خواردنی نەمێنێت.
8- هۆشی بەرەو خراپی بڕوات.
چۆنیەتی خۆپاراستن:
1- بەردەوام دەستی منداڵەکە بە سابوون بشۆ.
2- بەردەوام ئاگاداری پاک و خاوێنی مەتبەخ و حەمام بە.
3- بەردەوام کلێنێکس بەکاربهێنە بەتایبەت لە کاتی کۆکە و پژمە،منداڵەکەت فێر بکە لەکاتی نەبوونی کلێنێکس ئەگەر کۆکەو پژمەی هات با سەر بنێت بە ئانیشکیەوە بۆئەوەی ڤایرۆسەکە بڵاونەکاتەوە.
4- هەوڵ بدە بەهیچ شێوەیەک کەوچک و پەرداخی کەسی تووشبوو بەکارنەهێنێت.
5- هەوڵ بدە بەریەک کەوتنی لەگەڵ کەسی تووشبوو نەبێت.
چارەسەرەکانی لە ماڵەوە:
1- خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە شلەمەنی وەک ئاوو شەربەت وەک شەربەتی گەرمی لیمۆ.
2- خواردنی شۆربای مریشک.
3- پشوودان لە ماڵەوە.
4- ڕێکخستنی پلەی گەرمی و شێداری ژووری پشوودانی منداڵەکەت، نابێت زۆر گەرم بێت یان سارد بێت،یان ووشک بێت.
5- غەڕغەڕەکڕدن بە خوێ و ئاو (خوێواو).
AM:10:59:14/12/2019
ئهم بابهته 3240
جار خوێنراوهتهوه