منداڵه قه‌ڵه‌وه‌كان توانای مێشكیان لاوازه
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتوه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی هه‌یه له‌نێوان قه‌ڵه‌وی و لاوازی ئاستی زیره‌كی مندالآن چونكه كێشی زۆر كارده‌كاته سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ی توێكڵی مێشك كه به‌رپرسه له بیركردنه‌وه و زیره‌كی و داهێنان.
توێژه‌ره‌وه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و منداڵانه‌ي كێشیان زؤرة ئه‌وه له تاقیكردنه‌وه‌كانی خوێندندا زۆر خراپتر بوون به به‌راورد به‌و منداڵانه‌ی كه كێشی له‌شیان ئاساییه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له زانكۆی " فیرمۆنت" ئه‌نجامدراوه و تیایدا كۆمه‌ڵێك منداڵی ته‌مه‌ن 9-10 ساڵ به‌شداربوون و ئه‌وانه بوون كه كێشی له‌شیان زۆره و ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه ئه‌و منداڵانه‌ی كێشیان زۆره ئه‌و توێكڵی به‌شی پێشه‌وه‌ی مێشكیان زۆر ته‌نكتره به به‌راورد به‌و منداڵانه‌ی كه كێشیان ئاساییه و ئه‌م توێكڵه‌ی به‌شی پێشه‌وی‌ی مێشك به‌رپرسه له پلاندانان و چۆنیه‌تی ڕه‌فتاركردنی مرۆڤ.
دكتۆره جنیڤه‌ر لۆران له زانكۆی فیرمۆنتی ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێت" ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كانمان ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه كه بارستای و كێشی له‌ش په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه به گۆڕانكاری له توێكڵی به‌شی پێشه‌وه‌ی مێشك و ئه‌و ئه‌ركانه‌ی ئه‌م به‌شه‌ی مێشك لێی به‌رپرسه" و ده‌شڵێت" سست بوونی ئه‌م به‌شه‌ی مێك په‌یوه‌ندی هه‌یه به كێشی زیادده‌ی له‌شه‌وه و ئه‌م كێشه‌یه له ته‌مه‌نی منداڵی هه‌تا قۆناغی پێگه‌یشتن به‌رده‌وام ده‌بێت "
ئه‌و منداڵانه‌ی گرفتی كێشی زیادده‌یان هه‌یه ئه‌گه‌ری توشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كانی شه‌كره و شێرپه‌نجه‌ی جۆری دووه‌م و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ زۆره.
AM:09:10:14/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 2884
جار خوێنراوه‌ته‌وه