ڤیدیۆ: پیاوێك له سعودیه نه‌عله‌كانی ده‌گرێته دوو ئافره‌ت و پێان ده‌ڵێت" ئێوه له‌شفرۆشن"
وێستگە ستایل-
ئاسایشی سعودیه بانگخوازێكی ئاینی ده‌ستگیر كرد دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌كی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م پیاوه ئاینیه له ناوه‌ڕاستی شه‌قام به دوو ئافره‌ت كه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه‌ن ده‌ڵێت" ئه‌و ئافره‌ته‌ی په‌چه نه‌كات به ڕوخساریه‌وه و ڕوخساری ده‌ربخات و كه‌سێك بۆنی عه‌تره‌كه‌ی بكات ئه‌وه وه‌ك ئه‌وه وایه زینای كردبێت"
ئه‌م دوو ئافره‌ته كه له نزیك ئه‌م پیاوه بانگخوازه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌چه‌يان نه‌كردۆته سه‌ريان پێيان ده‌ڵێت" ئه‌ی زیناكار" و نه‌عله‌كه‌ی ده‌گرێته یه‌كێكیان و ئه‌وی دیكه‌یان ڤیدیۆی تۆمار ده‌كات
له هه‌واڵێكی تایبه‌تدا كه گۆڤاری "المرصد" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتوه ئه‌م پیاوه ده‌ستگیر كراوه و كێشه‌ی ده‌رونی هه‌یه و له ئێستادا به فه‌رمانی دادوه‌ر ڕاگیراوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێكاره یاساییه‌كان له‌سه‌ری جێ به‌جێ بكرێت.
AM:08:50:11/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 6388
جار خوێنراوه‌ته‌وه