به پێنج ڕه‌فتار له‌ناو هاوڕێكانت خۆشه‌ویست ده‌بیت
وێستگە ستایل-
به‌ده‌ستهێنانی خۆشه‌ویستی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵیان ده‌ژیت و كار ده‌كه‌یت بابه‌تێكی كه‌م نییه و زۆر كه‌س هه‌وڵی بۆ ده‌دات، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت خۆشه‌ویستی ئه‌وانی دیكه به‌ده‌ست بهێنیت باشتر وایه ئه‌م 5 خاڵه په‌یڕه‌و بكه‌یت.
1-له سه‌ره‌تاوه مه‌چۆره ورده‌كاری ژیانی هیچ كه‌سێك:
پێویست ناكات له یه‌كه‌م و دووه‌م دانیشتن‌دا پرسیاری تایبه‌ت له هیچ كه‌سێك بكه‌یت چونكه به‌م جۆره خۆت له بابه‌تێك ده‌ئاڵێنیت كه هیچ په‌یوه‌ندی به تۆوه نییه.
2-باسی بابه‌تی گشتی بكه:
له دانیشتنه‌كانت له‌گه‌ڵ هاوڕێكانت باسی بابه‌تێك بكه كه سوودی هه‌بێت و بتوانیت سه‌رنجی ئه‌وانی دیكه به‌لای خۆتدا ڕابكێشیت.
3-ئاگاداری وورده‌كاریه بچوكه‌كان ببه:
گرنگیدانی تۆ به وورده‌كاریه‌كانی خۆت په‌یامێكه بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت مانای وایه تۆ كه‌سێكی گرنگی به هه‌موو شتێك ده‌ده‌یت.
4- ڕۆحی گاڵته و پێكه‌نین زۆر گرنگه:
خه‌نده‌ی سه‌ر لێوه‌كانی تۆ و قسه خۆشه‌كانت واده‌كات له هه‌موو جێگه‌یه‌ك شوێنت ببێته‌وه.
5-هاوكاری پێشكه‌ش بكه:
كاتێك كه‌سێك پێویستی به هاوكاری تۆ هه‌یه خۆت له بابه‌ته‌كه مه‌دزه‌ره‌وه و هاوكاری پێشكه‌ش به‌و كه‌سانه بكه كه پێویستیان به تۆیه به گوێره‌ی توانای خۆت.
PM:03:18:10/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 1672
جار خوێنراوه‌ته‌وه