‌پێش ڕوودانی جه‌ڵته‌ نه‌خۆش هه‌ست به‌م حاڵه‌تانه‌ ده‌كات

وێستگە ستایل-

جەڵتەی دڵ بەیەكێك لەو كێشە تەندروستیانە دادەنرێت كە تووشی مرۆڤ دەبێت و دەبێتە هۆی مردنی كتوپڕ.

جەڵتەی دڵ كاتێك ڕوودەدات كە رۆیشتنی خوێن بۆ دڵ بوەستێت بەهۆی كۆبونەوەی چەوری و كۆلیسترۆڵ و مەوادی دیكە لەشادەمارەكان.

كۆمەلێك نیشانەی دیار هەیە كەئاماژەن بۆ روودانی جەڵتەی دڵ ئەوانیش:

1- گێژبوون و هیلاكی: نابێت رێژەی نائاسایی هیلاكی و گێژبوون پشتگوێ بخرێت كەئەوانە بە نیشانەی سەرەكی ئەگەری روودانی جەڵتەی دڵ دادەنرێت، بۆ نمونە سادەترین كاری وەك رێكخستنی شوێنی نوستن یان خۆشۆردن ببێتە ئەركێكی قورس.

2- بوونی ئازار لەسك: پێش ڕوودانی جەڵتەی دڵی كتوپڕ لەهەندێك كاتدا هەست بە ئازاری توند لەناوچەی سك دەكرێت كەهەندێك كات دڵتێكەڵهاتن و ئاوسان و تێكچوونی گەدەی لەگەڵ دەبێت.

3- ئازاری سنگ: هەستكردن بەفشارێكی زۆر لەناوچەی سنگ ناوبەناو لەگەڵ ئازارێكی توند و بێزاركەر نیشانەی پێشوەختی جەڵتەی دڵ دادەنرێت و هەروەها پێدەچێت هەندێك نیشانەی دیكەی لەگەڵ بێت لەقۆڵەكان و مل و شانەكان و گەدە.

4- هەناسەتوندی: پێش شەش مانگ لەتووشبوون بەجەڵتەی دڵ مرۆڤ هەست بە هەناسەتوندی بەردەوام دەكات لەگەڵ هەستكردن بەبێ توانایی بۆ هەڵمژینی هەوای پێویست و ئەوەش دەبێتە هۆی گێژبوون و تێكچوونی هاوسەنگی.

س: ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی


AM:08:48:10/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 22552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل