پایته‌ختی وڵاتێكی ئه‌وروپی به ته‌واوه‌تی ژینگه‌كه‌ی پیس بووه
وێستگە ستایل-
ده‌سه‌ڵاتداران له بۆسنه و هه‌رسك ئاشكرایان كرد كه هه‌وای سراییفۆی پایته‌خت به ته‌واوه‌تی پیس بووه و گه‌یشتۆته ئاستی مه‌ترسیدار و ئه‌مه‌ش به‌رپرسانی ناچار كردوه كه ڕێگری بكه‌ن له هاتوچۆی بارهه‌ڵگر و ئۆتۆمبێله گه‌وره‌كان و چالاكیه گشتیه‌كان وه‌ستێنراوه و داوا له هاوڵاتیان كراوه كه له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه و نه‌چنه ده‌ره‌وه.
حكومه‌تی سراییفۆی ئیقلیمی ئاشكرای كردوه كه له سێ ڕۆژی ڕابردودا ئاستی وردیله‌كانی هه‌وا BM گه‌یشتۆته 10 و ئه‌مه‌ش 5 هێنده‌ی ئاستی ڕێگه پێدراو و سروشتییه و یه‌كێتی ئه‌وروپا 50 مایكرۆ گرام بۆ یه‌ك مه‌تر چوارگۆشه‌ی به بڕێكی ڕێگه پێدراو داناوه.
ئه‌م ناوچه‌یه كه‌وتۆته دۆڵێكی قوڵه‌وه كه به چیای به‌رز ده‌وره دراوه و مێژووی شاره‌كه چه‌ندین جاری دیكه ئه‌م حاڵه‌ته‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه و به‌كارهێنانی خه‌ڵووز بۆ گه‌رمكردنی ئاپارتمان و كۆنی مۆدێل ئۆتۆمبێله‌كان هۆكاری سه‌ره‌كی پیسبوونی ژینگه‌ن له ناوچه‌كه و به‌هۆی ئه‌م دۆخه‌وه ته‌مه‌نی دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه 1.3 ساڵ كه‌متره له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و ناوچانه‌دا ده‌ژین كه هه‌وای ناوچه‌كه‌یان خاوێنه.
PM:12:14:09/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 6040
جار خوێنراوه‌ته‌وه