هۆكار و نیشانهكانی کیسی چەوری پێڵوی چاو
وێستگە ستایل-
هەر موویەکی پێست چەورییە ڕژێنێکی لەگەڵدایە، کە ماددەیەکی چەور لە ڕێگەی بۆریچکەوە دەڕێژێت بەسەر پێستدا بۆ ئەوەی پێست وشک نەبێتەوە، دکتۆر ماکۆک محمد پزیشکی نەخۆشی و نەشتەرگەری چاو لهم بابهتهدا هۆكار و نیشانهكانی ئهم حاڵهته ڕون دهكاتهوه.
هەرکات بۆریچکەی ئەو چەوریە ڕژێنانە بگیرێت، ماددە چەورەکە لە ژێر پێستدا کۆدەبێتەوە و دەبێتە هۆی دروستبوونی کیسی چەوری.
چەندین هۆکار هەیە بۆ گیرانی بۆریچکەکان، وەک:
1- هەوکردنی پێستی پێڵو
2- فرە هەستیاری پێست
3- خۆراکی چەور
4- کاریگەری لاوەکی هەندێک دەرمان و هۆرمۆنان
5- پاک ڕانەگرتنی پێست و هێشتنەوەی کرێم و مەیکەپ بۆ ماوەیەکی زۆر
6- تەمەن: هەندێک جار لە بەساڵاچواندا زۆرتر دروست دەبێت
7- جۆری پێست: هەندێک کەس پێستیان چەورترە لە خەڵکی تر
8- بەرکەوتن و برینداربوونی پێست
چارەسەر و خۆپاراستن:
1- کەمکردنەوەی خۆراکی چەور
2- شتن و وشکردنەوەی دەموچاو پێش خەوتن
3- ئەگەر کیسی چەوری بچوک بوو هیچی ناوێت
4- ئەگەر نەخۆشەکە پێی بێزار بوو، یان کیسە چەورییەکان گەورە بوو، پێویستی بە چارەسەر دەبێت
5-بەکارهێنانی دەرمانی دژەهەوکردن و دژەمیکرۆب ئەگەر هەوکردنی پێستی هەبوو
6-دەرهێنانی کیسە چەورییەکان بە دەرزی یان نەشتەرگەری بچوک
AM:10:00:09/12/2019
ئهم بابهته 7620
جار خوێنراوهتهوه