هۆكاره بۆ خه‌مۆكی
وێستگە ستایل-
زاناكان له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێوه گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاسته‌وخۆ و به‌تین هه‌یه له‌نێوان "كۆئه‌ندامی هه‌رس" و "مێشك" .
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له گۆڤاری "فیرۆندین" ی ئه‌ڵمانی بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه ئه‌و كاته‌ی گه‌ده له دۆخێكی ته‌ندروستدا بێت ئه‌وه ئاماژه ده‌نێرێت بۆ مێشك كه ئارام ببێته‌وه و نیشانه‌كانی خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ له‌سه‌ری كه‌م ببێته‌وه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زۆر توڕه‌ن و به‌رده‌وام له دڵه ڕاوكێدان زیاتر توشی نه‌خۆشی "كۆڵۆن" ده‌بن، هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جوڵه‌ی گه‌ده و كۆئه‌ندامی هه‌رسیان ئاسایی نییه، هه‌ركاتیش گه‌ده له دۆخێكی باش‌دا بێت ئه‌وه كه‌سه‌كه كه‌متر نیشانه‌كانی دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مۆكی له‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت.
گه‌ده سوود له‌و هۆرمۆن و پێكهاته كیمیاویانه وه‌رده‌گرێت كه له‌لایه‌ن ده‌ماره‌كانه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، ئه‌و كاته‌ش كه مرۆڤ له دڵه‌ڕاوكێدا بێت و ماندوو بێت ئه‌وه توشی هه‌وكردن و ئازاری گه‌ده‌ی ده‌بێت و نه‌خۆشیه‌كانی گه‌ده‌ش مرۆڤ توشی ئازاری سه‌ر ده‌كه‌ن.
PM:02:35:08/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 3340
جار خوێنراوه‌ته‌وه