هیوایه‌كی نوێ بۆ توشبوانی شێرپه‌نجه
وێستگە ستایل-
كۆمپانیای "بریستۆل مایرزسكۆیب" بۆ ده‌رمان دوێنێ شه‌ممه ده‌رمانێكی نوێی بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بڵاوكردۆته‌وه كه له تاقیكردنه‌وه‌كاندا ئه‌نجامی ئه‌رێنی هه‌بووه.
له ئێستادا كۆمپانیاكه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ده‌رمانه‌كه‌ی هه‌تا كۆتای ساڵی داهاتوو په‌سه‌ند بكرێت له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رمانه‌كه بخاته بازاڕه‌وه و چاره‌سه‌ری یه‌كێك له جۆره‌كانی شێرپه‌نجه‌ی پێشكه‌وتووی ناو خوێن ده‌كات.
ئه‌م ده‌رمانه نوێیه یه‌كێكه له‌و جۆره چاره‌سه‌رانه‌ی كه به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات و كار له‌سه‌ر خانه به‌رگریه‌كانی له‌شی نه‌خۆش ده‌كات و چاكسازی تیادا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی توانای ناسینه‌وه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كانی هه‌بێت و له‌ناوی ببات .
چاره‌سه‌ره نوێكه له‌سه‌ر 299 كه‌س تاقی كراوه‌ته‌وه و %53 ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م ده‌رمانه‌یان وه‌رگرتوه له‌شیان وه‌ڵامی ئه‌رێنی هه‌بووه بۆی و چاكبونه‌ته‌وه ته‌نها به وه‌رگرتنی یه‌ك ژه‌م له ده‌رمانه‌كه.
AM:09:14:08/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 20180
جار خوێنراوه‌ته‌وه