‌ئه‌گه‌ر ئه‌م نیشانانه‌ له‌ تۆدا هه‌یه‌ مانای وایه‌ توشی دڵه‌ڕاوكێی درێژ خایه‌ن بویت

وێستگە ستایل-


دڵه‌ ڕاوكێ حاڵه‌تێكی ده‌رونی بێزاركه‌ره‌ و واده‌كات مرۆڤ ئارام نه‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م نیشانانه‌ له‌ تۆدا هه‌یه‌ مانای وایه‌ توشی دڵه‌ڕاوكێی درێژ خایه‌ن بویت و پێویستت به‌ چاره‌سه‌ر هه‌یه‌.

1- به‌رده‌وام یه‌ك جۆر خۆراك له‌ ژه‌می به‌یانیاندا ده‌خۆیت:
خوت گرتوه‌ به‌وه‌ی‌ یه‌ك جۆر خۆراك له‌ ژه‌می به‌یانیاندا بخۆیت، و هه‌ست به‌ دڵه‌ڕِاوكێ ده‌كه‌یت ئه‌گه‌ر بیر له‌ جۆرێكی دیكه‌ له‌ ژه‌مه‌ خواردنه‌كان بكه‌یته‌وه‌.

2-كرتاندنی نیۆك:
دڵه‌ڕاوكێ وا له‌ مرۆڤ ده‌كات نینۆكی خۆی بقرتێنێت به‌ ددانه‌كانی، یان پێستی لێوت لێبكه‌یته‌وه‌، ئه‌مه‌ بۆ ڕزگاربوونه‌ له‌ دڵه‌ڕاوكێ.

3-له‌ جۆرێك ژینگه‌ی تایبه‌تدا ئارام ده‌بیته‌وه‌:
به‌رده‌وام ژیانكردن به‌ یه‌ك شێوه‌ واده‌كات ژیان ببێته‌ ڕۆتین، ئه‌گه‌ر له‌و ڕۆتینه‌ لابده‌یت و هه‌ست به‌ دڵه‌ڕاوكێ بكه‌یت ئه‌وه‌ مانای وایه‌ تۆ توشی خه‌مۆكی درێژخایه‌ن بویت.

4-نه‌مانی خه‌و:
ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ندێكجار به‌هۆی ماندوێتیه‌وه‌ خه‌وت لێ نه‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام خه‌وت لێنه‌كه‌وێت ئه‌وه‌ مانای وایه‌ تۆ توشی دڵه‌ڕاوكێ بویت.

5-به‌دوای هه‌موو شتێكدا ده‌گه‌ڕێیت:
گه‌ڕان به‌دوای هه‌موو شتێكدا كه‌ به‌سه‌رت دێت ڕۆژانه‌ له‌ ئه‌نته‌رنێت ئه‌وه‌ مانای وایه‌ باری ده‌رونیت ئارام نییه‌ و پێویستت به‌ حه‌وانه‌وه‌ هه‌یه‌.


PM:12:42:07/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 8132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل