ویل سمس له شێرپه‌نجه ڕزگاری بوو
وێستگە ستایل-
ئه‌كته‌ری ناوداری جیهانی ویل سمس ی ته‌مه‌ن 51 ساڵ هه‌واڵی دۆخی ته‌ندوستی خۆی بڵاوكرده‌وه دوای ئه‌وه‌ی له‌ڕێی ئه‌نجامدانی نازۆرێك بۆ كۆڵۆنی زانیویه‌تی كه وه‌ره‌مێكی شێرپه‌نجه‌ی له‌ناو كۆڵۆنیدا هه‌یه و توشی شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن بووه، به‌ڵام پزیشكه‌كان زوو توانیویانه چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته‌ی بكه‌ن.
له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌یلین دیجینیرز، سمس باس له‌وه ده‌كات كه دوای زانینی ئه‌م هه‌واڵه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك خه‌مبار بووه و به‌ڵام له‌ڕێی نه‌شته‌رگه‌ریه‌وه پزیشكه‌كان توانیویانه وه‌ره‌مه شێرپه‌نجه‌ییه‌كه‌ی بۆ لاببه‌ن.
شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن یه‌كێكه له جۆره بڵاوه‌كانی شێرپه‌نجه له جیهاندا به‌ڵام زانینی ئه‌م نه‌خۆشیه پێش ئه‌وه‌ی بچێته حاڵه‌تێكی مه‌ترسیداره‌وه ئاسان نییه و پزیشكه‌كان ده‌توانن له‌ڕێی نازۆره‌وه ئه‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه دیاری بكه‌ن و هه‌تا زوتر نه‌خۆشیه‌كه ده‌ستنیسشان بكرێت ئه‌وه چانسی چاكبوونه‌وه‌ی خێراتر ده‌بێت
AM:11:32:07/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 4768
جار خوێنراوه‌ته‌وه