چۆنیه‌تی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه له‌ناكاو توڕه ده‌بێت
وێستگە ستایل-
پێویسته ئه‌وه بزانین ئارامی هێزی زیاتری پێویسته له توڕه‌بوون، هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت توڕه‌نه‌بێت له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه ده‌بنه هۆی توڕه‌یی مرۆڤ و بابه‌ته‌كه به قازانجی خۆی بباته‌وه، دكتۆر ڕەمەزان خدر ڕاهێنراوی بۆردی كوردستانی له به‌شی پزیشكی خێزان له‌م بابه‌ته‌دا باس له‌وه ده‌كات كه چۆن ده‌كرێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌سێك بكه‌ین كه له‌ناكاو توڕه ده‌بێت.
هه‌ر كه‌سێك هه‌ست بكات هێرشی كراوه‌ته سه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی، سروشتیه ئه‌گه‌ر كاردانه‌وه‌ی توڕه‌یی هه‌بێت، به‌ڵام باشتر وایه ئه‌م توڕه‌ییه كۆنترۆڵ بكرێت بۆ پاراستنی په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامی نێوان تاكه‌كان.
1- سه‌ره‌تا به هێمنی بمێنه‌و، ڕێك ڕاوه‌سته و چاوت له‌سه‌ر چاوی كه‌سه توڕه‌كه بێت.
2- كه‌مێك خۆت له هه‌ستی توڕه‌یی دووربكه‌وه و شیكاری بارودۆخه‌كه بكه تا بزانیت چی ڕووده‌دات.
3- فه‌رمووی دانیشتنی لێ بكه، كاتێك دانیشت تۆش لاسایی دانیشتنه‌كه‌ی بكه‌وه.
4- به ناوێكی گونجاو كه‌سه‌كه ناوزه‌ند بكه.
5- خۆت به‌هێمنی و ئاسایی پیشان بده.
6- قسه‌كان و كێشه‌كانی به‌هه‌ند وه‌ربگره و له‌گه‌ڵیبه.
7- زمانێكی پاڕاو، توند و نا عاتیفی به‌كاربهێنه.
8- به حه‌زه‌وه گوێبگره.
9- له كه‌سه‌كه بگه‌ڕێ تا هه‌سته‌كانی به‌تاڵ ده‌كاته‌وه و هاوكاری بكه له‌م باره‌وه.
10- لێبگه‌ڕێ به وه‌ك خۆی بێت و چۆنی پێخۆشه بیكات.
11- دڵنیایی گونجاو بده به‌كه‌سه‌كه. (ئاگادار به به‌ڵێنی گه‌وره و ناواقیعی نه‌ده‌ی)
12- كاتی پێویستی بده‌رێ (تا 20 خوله‌ك)
و بۆ ئه‌وانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ن و توند‌و تیژن، له نزیك ده‌رگا دانیشه تا بتوانی خۆت رزگار بكه‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو دۆخه‌كه ئالۆز بوو.
چۆن حاڵه‌تی توڕه‌یی پێشكه‌وتوو(ته‌نگه‌تاو بوون) ده‌دۆزیته‌وه؟
زۆر گرنگه نیشانه‌كانی بدۆزیه‌وه تا هاوكاری پێویست به ده‌ست بهێنیت له‌كاتی گونجاو.
1- شێوه و جوڵه و زمانی جه‌سته‌ی زۆر ناڕه‌حه‌ته.
2- سوور هه‌لگه‌ڕانی ڕه‌نگ یان سپی هه‌ڵگه‌ڕان.
3- ماسولكه‌كانی ده‌م و چاوه‌كانی توند و تۆل ده‌بن، چیتر چاوی ناكاته ناو چاوت.
4- هه‌ر ته‌حه‌مولی نامێنێت، هه‌ڕه‌شه ده‌كات.
AM:10:01:07/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 5844
جار خوێنراوه‌ته‌وه