ژیانكردن له‌و شارانه‌ی هه‌واكه‌ی خاوێن نیه وه‌ك كێشانی 150 جگه‌ره وایه له ساڵێكدا
وێستگە ستایل-
ڕێكخراوێكی خێرخوازی هۆشداری ده‌دات له ژیانكردن له شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كانی شاردا به‌تایبه‌ت ئه‌و شوێنانه‌ی كه هه‌وا و ژینگه‌كه‌یان خاوێن نیه چونكه ئه‌مه ئه‌گه‌ری مردنی پێش وه‌خت خێراتر ده‌كات و هاوشێوه‌ی كێشانی 150 جگه‌ره وایه له یه‌ك ساڵدا.
له‌لای خۆشیانه‌وه كۆمه‌ڵه‌ی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ له به‌ریتانیا حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی ئاگاداركردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌جێ ڕێكاری تایبه‌ت بگرنه به‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پیسبوونی هه‌وا، هه‌ریه‌ك له ناوچه‌كانی نیوهام و ستمنستر و كینگستۆن و چیلی و ئه‌یسلینگتۆن له له‌نده‌ن به پیسترین ناوچه‌كانی به‌ریتانیا دانراون.
ساڵانه به‌هۆی پیسبوونی هه‌وا له به‌ریتانیا 11 هه‌زار حاڵه‌تی مردن به هه‌ریه‌ك له نه‌خۆشیه‌كانی جه‌ڵته‌ی مێشك و نه‌خۆشیه‌كانی شاخوێنبه‌ری دڵ تۆمار ده‌كرێت.
ئه‌و وردیلانه‌ی كه پیسكه‌ری هه‌وان زۆر به ئاسانی ده‌توانن بچنه ناو له‌شه‌وه و زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ بگه‌یه‌نن و ئه‌گه‌ری جه‌ڵته‌ی مێشك و دڵ زیاتر بكه‌ن و جگه له‌وه‌ش به‌شداری زیادبوونی ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی سییه‌كان و شێرپه‌نجه زیاد ده‌كه‌ن.
AM:09:30:07/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 2356
جار خوێنراوه‌ته‌وه