كتێبێك نهێنیه‌كانی ژیانی میلانیای تیایدا باسكراوه
وێستگە ستایل-
خانمه ڕۆژنامه نوسێك له كه‌ناڵی "CNN" ی ئه‌مه‌ریكی كه‌یت بینیت كتێبێكی نوێی له‌سه‌ر ورده‌كاری ژیانی خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا "میلانیا تره‌مپ" بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا وورده‌كاری ژیانی ئه‌م خانمه‌ی باسكردوه كه كه‌م كه‌س هه‌یه بیزانێت.
له كتێبه‌كه‌دا هاتووه میلانیا خاوه‌نی كه‌سایه‌تیه‌كی داخراوه و ئاره‌زوو ناكات هیچكات لێدوان بۆ ڕۆژنامه‌كان بدات و زۆر به كه‌می له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كانی قسه ده‌كات و شوێنی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له‌ناو كۆشكی سپی.
له هه‌مان كاتدا ئه‌م خانمه له كتێبه‌كه‌یدا باسی له‌وه كردوه كه میلانیا كه‌سێكی ئاساییه و ڕه‌فتاری ئاساییه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو كۆشكی سپی كارده‌كه‌ن و كاتێك نامه بۆ كه‌سێك بنێرێت ئه‌وه ئیمۆجی به‌كارده‌هێنێت له‌ناو نوسینه‌كه‌یدا.
له كتێبه‌كه‌شدا باس له‌وه كراوه كه میلانیا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی ناچێته یه‌ك ژووری نوستن و له نهۆمی سێ ده‌خه‌وێت و له‌و ژوره‌ی كه له سه‌رده‌می باراك ئۆباما بۆ دایكی میشێل ی هاوسه‌ری دانراوه و تره‌مپ له ژووری نوستن له نهۆمی یه‌ك ده‌خه‌وێت .
میلانیا كاتێك بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ تره‌مپ بمێنێته‌وه به شه‌ڕ دێن و ناكۆكی ده‌كه‌وێته نێوانیان.
له كاتی سه‌ردانكردنی بۆ كه‌مپی ئاواره‌كان له‌سه‌ر سنوری مه‌كسیك میلانیا ڕه‌فته‌یه‌كی له‌مل كردبوو كه له‌سه‌ری نوسرابوو" من هیچ باكم پێی نییه ، ئه‌ی تۆ؟" له‌ڕاستیدا میلانیا له‌م چه‌ند وشه‌یه مه‌به‌ستی ئیڤانكا بووه نه‌ك كۆچبه‌ره‌كان ، چونكه له‌و كاته‌دا ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن باسیان له‌وه ده‌كرد كه ئیڤانكا ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه له‌وه‌ی باوكی ڕازی بكات كه كه‌متر توند بێت به‌رامبه‌ر كۆچبه‌ره‌كان و میلانیا ته‌نها ڕۆڵێكی سادده و كه‌می هه‌بووه.
له كتێبه‌كه‌شدا باس له‌وه كراوه كه میلانیا گومانی هه‌یه له‌وه‌ی ڕاوێژكاری پێشووی هاوسه‌ره‌كه‌ی "ڕۆجر ستۆن" هۆكاری دزه‌پێكردنی وێنه ئابڕوبه‌رانه‌كه‌ی تره‌مپ بوبێت كه له ساڵی 1996 كه له گۆڤارێكی فه‌ڕه‌نسیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
شایه‌نی باسه كه‌یت بینیت كتێبه‌كه‌ی به‌ناوی "Free, Melania" بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا ژیانی تایبه‌تی ئه‌م خانمه و چه‌ند نهێنیه‌كی دیكه‌ی له‌سه‌ر هاوسه‌ری سه‌رۆكه‌كانی پێشوتری وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڵاوكردۆته‌وه.
AM:09:07:05/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 6760
جار خوێنراوه‌ته‌وه