فێڵیكرد و خۆی به ملیۆنێر ناساند و كۆتاییه‌كه‌ی چووه زیندان
وێستگە ستایل-
جۆ مارتن هیل پیاوێكی ته‌مه‌ن 35 ساڵه له‌ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه به ملیۆنێر خۆی به خانمان ناساندوه.
گۆڤاری The Atlanta Journal-Constitution هه‌واڵێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌م پیاوه بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه به تۆمه‌تی فێڵكردن له چه‌ندین ئافره‌ت له‌ڕێی ئه‌نته‌رنێته‌وه و به‌و جۆره بڕێكی زۆر له پاره‌ی له یه‌كێك له ئافره‌ته‌كان سه‌ندوه سه‌ندوه و به‌و تاوانه سزای 7 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا و له‌گه‌ڵیدا قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی یه‌كێك له‌و ئافره‌تانه‌ی فێڵی لێكردون به بڕی 83.5 هه‌زار دۆلار و ئۆتۆمبێلێك له جۆری BMW كه به پاره‌ی ئه‌و كڕیویه‌تی و له دوای هاتنه ده‌ره‌وه‌ی له زیندان بۆی نییه به هیچ شێوه‌یه‌ك تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌كاربهێنێت.
دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له بینینی ئافره‌تێكی ده‌وڵه‌مه‌ند پێشنیازی هاوسه‌رگیری بۆ كردوه و به‌جۆرێك باسی خۆی كردوه كه ملیۆنێره و بۆ یه‌ك دروستكراون و به‌و شێوه‌یه فێڵی له ئافره‌ته‌كه كردوه به‌ڵام دوای ئاشكرا بوونی فێڵه‌كه‌ی ده‌ستگیر كراوه و سزای 7 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
PM:03:45:04/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 4112
جار خوێنراوه‌ته‌وه