هۆكاری مردنی هونه‌رمه‌نده میلیه‌كه‌ی میسر ئاشكرا بوو
وێستگە ستایل-
هونه‌رمه‌ندی میلی میسری "شه‌عبان عه‌بدولره‌حیم" دوێنێ سێ شه‌ممه له نه‌خۆشخانه‌ی "معادی العسكری" كۆچی دوایكرد.
پێگه‌ی FilFan.com هه‌واڵێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌م هونه‌رمه‌نده بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه له ماوه‌ی به‌شداری كردنی له ئاهه‌نگه‌كانی سعودیه ته‌ندروستی باش نه‌بووه به‌ڵام ته‌نها قاچه‌كانی كێشه‌ی هه‌بووه و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ میسر دۆخی ته‌ندروستی خراپ بووه و پله‌ی گه‌رمای به‌رز بۆته‌وه و له‌به‌ر ئه‌وه له نه‌خۆشخانه هێشتویانه‌ته‌وه به‌ڵام دوای چه‌ند ڕۆژێك به جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچی دوایكردوه.
به‌م دواییانه ئه‌م هونه‌رمه‌نده به‌رهه‌مێكی نوێی بڵاوكرده‌وه و تیایدا دژایه‌تی كه‌ناڵی الجزیره ی كردوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی بۆته هۆكارێك بۆ هاندان بۆ خراپكردنی دۆخی میسر و كه‌ناڵی الجزیره به درۆزن ناو ده‌بات.
AM:09:10:04/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 50092
جار خوێنراوه‌ته‌وه