برسێتی ڕوو له دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی ده‌كات
وێستگە ستایل-
كۆمه‌ڵێك له زانا نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان ئاشكرایان كردوه به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له كه‌شوهه‌وادا ڕویداوه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تێكڕای به‌رهه‌مه كشتوكاڵی و ده‌ریاییه‌كان ڕوو له كه‌مبوونه‌وه بكات و به‌هۆیه‌وه برسێتی له‌سه‌ر زه‌وی دروست ده‌بێت.
پێگه‌ی Phys.org له هه‌واڵێكی تایبه‌تدا ئاشكرای كردوه كه زاناكان دانیان به‌وه‌دا ناوه كه بێ توانا بوون له كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گازی دوانه ئۆكسیدی كاربۆن بۆ ناو ژینگه و ڕێژه‌ی ئه‌م گازه له‌ناو هه‌وادا گه‌یشتۆته ئاستێكی مه‌ترسیدار و خاڵێك كه گه‌ڕانه‌وه‌ی نییه، مه‌به‌ستی زاناكان له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا بۆ ئه‌وه‌یه پێشبینی ڕێژه‌ی به‌رهه‌مه كشتوكاڵیه‌كان و ماسی بكه‌ن له ماوه‌ی ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا.
گۆڕانكاری و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له ناوچه‌كانی هێڵی كه‌مه‌ری و ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر ئه‌م هێڵه و ته‌نها له نیوه‌ی گۆی زه‌وی دۆخێكی گونجاو ده‌بێت بۆ كشتوكاڵكردن وه‌ك وڵاته‌كانی " ڕوسیا و كه‌نه‌دا"
AM:08:42:04/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 5756
جار خوێنراوه‌ته‌وه