زیره‌كی شه‌مپازیه‌ك له ڤیدیۆیه‌كدا
وێستگە ستایل-
توانا و زیره‌كی مه‌یمونێك له جۆری "شه‌مپازی" له ڤیدیۆیه‌كدا ده‌ركه‌وت كه ڤیدیۆكه‌ی به كامێرای چاودێری یه‌كێك له باخچه‌كانی ئاژه‌ڵان تۆماركراوه و زۆر خێرا له‌نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبویه‌وه.
كامێراكانی چاودێی له ناوچه‌ی گه‌شتیاری "لیهی لیدۆ" تایبه‌ت به ئاژه‌ڵان كه ده‌كه‌وێته شاری" شۆنكینگ" له چین ڤیدیۆی ئه‌م شه‌مپازیه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت پارچه‌یه‌ك جل كه دانراوه ده‌یشوات هاوشێوه‌ی مرۆڤێكی ئاسایی.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی وه‌ك كارمه‌ند له‌ن باخچه‌یه كار ده‌كه‌ن ده‌ڵێت" ئه‌م مه‌یمونه زۆر ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كات چاودێری كارمه‌نده‌كانی باخچه‌كه بكات و ئه‌و كارانه دوباره بكاته‌وه كه ئه‌وان ده‌یكه‌ن و له شۆردنی ئه‌م پارچه جله‌شدا به ته‌واوه‌تی لاسایی یه‌كێك له كارمه‌نده‌كانی باخچه‌كه‌ی كردۆته‌وه"
ئه‌م شه‌مپازیه ناونراوه"یۆهۆی" یه‌كێك له كارمه‌نده‌كان پارچه‌یه‌ك جل و سابوونی بۆ به‌جێهێشتوه بۆ ئه‌وه‌ی تاقی بكاته‌وه بزانێت چی ده‌كات به‌ڵام شه‌مپازیه‌كه زۆر به زیره‌كی پارچه جله‌كه ده‌خاته به‌ر ئاو و كه‌ف به سابوونه‌كه ده‌كات و دوای ئه‌وه‌ی پاكی ده‌كاته‌وه ده‌یخاته سه‌ر ئه‌و به‌رده‌ی له‌سه‌ری دانیشتوه بۆ ئه‌وه‌ی وشك ببێته‌وه.
PM:01:22:03/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 3628
جار خوێنراوه‌ته‌وه