ڕاپه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی: جارێكی دیكه ناگه‌ڕێمه‌وه بۆ ڕیاز
وێستگە ستایل-
تویتی ڕاپه‌ری ئه‌مه‌ریكی " لیل واین" بووه جێگه‌ی باسی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له سعودیه دوای ئه‌وه‌ی نوسیبووی" جارێكی دیكه من ناگه‌ڕێمه‌وه بۆ ڕیاز"
دوای چه‌ند خوله‌كێك له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م تویته لیل ئه‌م پۆسته‌ی له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له تویته‌ر سڕیه‌وه به‌ڵام وێنه‌ی پۆسته‌كه‌ی له‌نێوان سعودیه‌كاندا جارێكی دیكه بڵاوكرایه‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌م بۆچوونه لیل قسه و باسی جیاواز ده‌كرێت به تایبه‌ت دوای شه‌وه ئاهه‌نگه‌كه‌ی له سعودیه ڕێكی خست و ده‌وترێت"له‌كاتی ئاهه‌نگه‌كه‌دا جۆرێك جگه‌ره‌ی دروستكراو له مادده‌ی هۆشبه‌ری پێ بووه و هه‌ندێكی دیكه‌ش باس له‌وه ده‌كه‌ن له فڕۆكه‌خانه چێكی كه‌لوپه‌له‌كه‌ی كراوه بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت مادده‌ی هۆشبه‌ری پێه یان نا چونكه مادده هۆشبه‌ره‌كان به ته‌واوی جۆره‌كانیان له سعودیه ڕێگه پێ نه‌دراون و هه‌تا ئێستاش كۆمه‌ڵه‌ی گه‌شتوگوزاری سعودیه هیچ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته نه‌داوه .
شایه‌نی باسه له ماوه‌ی ڕابردودا كۆمه‌ڵێك له هونه‌رمه‌نده ئه‌مه‌ریكیه‌كان شه‌وه ئاهه‌نگیان گێڕاوه و تیایدا گه‌نجی كچ و كوڕی سعودی به‌ژداربوون و ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی ئه‌و زنجیره ئاهه‌نگانه‌یه كه له سعودیه ئه‌نجام ده‌درێت و بڕیار وایه به‌هۆیانه‌وه سعودیه ببێته ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری.
PM:02:30:02/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 4256
جار خوێنراوه‌ته‌وه