جۆرێك سێوی نوێ به‌رهه‌مهێنراوه بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ هه‌ڵده‌گیرێت
وێستگە ستایل-
دوای 20 ساڵ به‌سه‌ر چه‌ندین توێژینه‌وه زاناكان گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی جۆرێك سێ‌و به‌رهه‌م بهێنن كه له خراپ بوون پارێزراو بێت و له دۆخێكی زۆر باش‌دا بێت.
به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی "سكای نیوز" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه جوتیارێك له ویلایه‌تی واشنتن له‌ڕێی توێژینه‌وه‌كانیه‌وه توانیویه‌تی بگاته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی له ماوه‌ی 10 ساڵی داهاتوو جۆرێك سێ‌و بخاته بازاڕه‌كانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌ڵبگیرێت.
به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م جۆره نوێیه‌ی سێ‌و تێچوه‌كه‌ی زیاتر له 10 ملیۆن دۆلار بووه و 3 ساڵی ده‌وێت هه‌تا دره‌ختی ئه‌م جۆره سێوه به‌رهه‌می ده‌بێت.
ئارۆن كلارك جوتیارێكه له واشنتن زیاتر له 80 فه‌دان له زه‌وی چێندراوی هه‌یه به دره‌ختی سێ‌و له‌م جۆره نوێیه باس له‌وه ده‌كات به هه‌موو ته‌مه‌نی سێوی له‌م جۆره‌ی نه‌بینیوه ئه‌وه‌نده جوان و تایبه‌ت و جیاوازه.
له ساڵی 1997 ه‌وه كار بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م جۆره نوێیه‌ی سێ‌و ده‌كرێت كیت كه به‌ژداره له گه‌شه پێدانی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م جۆره سێوه باس له‌وه ده‌كات " زیاتر له هه‌موو جۆره‌كانی دیكه‌ی سێ‌و پڕ ئاوه بۆ دروستكردنی شه‌ربه‌ت و تامی ترش و شیرینه و ده‌توانرێت ماوه‌ی 10-12 مانگ له شوێنی سارددا هه‌ڵبگیرێت.
PM:02:10:02/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 2680
جار خوێنراوه‌ته‌وه