نیویۆرك.. دانیشتوانی سه‌دان ماڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتدا خه‌به‌ریان بۆته‌وه
وێستگە ستایل-
دانیشتوانی سه‌دان ماڵ له شاری نیویۆرك له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به بۆنێكی ناخۆش خه‌به‌ریان بۆته‌وه و ماڵه‌كانیان نوقمی ئاوی ئاوه‌ڕۆ بووه به تایبه‌ت ئه‌و ماڵانه‌ی له نهۆمی زه‌مینی له ناوچه‌ی نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی كینیدی له نیویۆرك ده‌ژین.
نزیكه‌ی 300 ماڵ پڕ بووه له ئاوی ئاوه‌ڕۆ له ناوچه‌ی جامایكا و كاتژمێر 3 ی به‌یانی دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه له‌بۆنی ناخۆش خه‌به‌ریان بۆته‌وه و دواتر زانیویانه كه ئاوی ئاوه‌ڕۆ چۆته ماڵه‌كانیانه‌وه.
له‌گه‌ڵ به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ئاوه‌ڕۆ دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه ناچار بوون كه‌لوپه‌له‌كانیان بگوێزنه‌وه ، له‌لای خۆشیه‌وه سه‌رۆكی شاره‌وانی ناوچكه " بیل دی بلاسیۆ" باسی له‌وه كردوه كه تیمه‌كانی فریاگوزاری نێردراون بۆ یارمه‌تیدانی هاوڵاتیان و ئامێری گه‌وره‌یان خستۆته كار بۆ ئه‌وه‌ی ئاوی ئاوه‌ڕۆكه كۆبكرێته‌وه.
AM:09:01:02/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 3328
جار خوێنراوه‌ته‌وه