هۆكار و نیشانهكانی نهخۆشی پشیله و چۆنیهتی چارهسهر
وێستگە ستایل-
نهخۆشی پشیله زۆرجار دووچاری ژنانی سكپڕ دەبێتەوە كە دەبێتە هۆی ناتەواوی لە مناڵەكەیدا یاخوود مردنی یا كوێر بوون یا كەڕی منداڵەكەو منداڵانی خوار 5 ساڵ دووچاری هەوكردنی چاوو دەبن.
ئەم نەخۆشی یە لە ڕێگەی سیتی سكان، ئیم ئاڕ ئای، یا پشكنینی ئەنتی بەدی و سۆنەر و لە ژنانی سكپڕدا پشكنینی ئاوی دەوری منداڵەكە دیاری دەكرێت و چارەسەری ئەم نەخۆشی یە بە چەندین دەرمانی وەكو پیریمتامین و سۆلفادیازین و فۆلیك اسید و ...هتد دەكرێت
هۆكاری تووشبوون بەم نەخۆشیە:
- بەكارهێنانی گوشتی ئاژەڵی كێوی بۆ خواردن.
- خواردنی گۆشتی كاڵ یا نیوە كوڵاو.
- زۆرجار مەڕ و بەراز گوازەرەوەیەكی باشی ئەم نەخۆشیەن.
-هەمیشە پشیلە پاشەڕۆی خۆی لە ژێر خۆڵ دەشارێتەوە بەڵام كاتێك ئاو یا بارانی بەردەكەوێت جووڵانی كرمی ناو خۆلەكە و هاتنە دەرەوەیان ئەو نەخۆشیە دەگوازرێتەوە ئەمەش كاتێكە كە مشك یا باڵندە ئەم كرمانە دەخۆن لەو ڕێگەیەوە دەگواسترێتەوە بۆ ئەوان پاشان بۆ مرۆڤ.
ڕێگاكانی گواستنەوە:
- بەركەوتن لەگەڵ تووشبوو.
- خوێن گواستنەوە.
- خواردنەوەی شیری تووشبوو یا هێلكەی كاڵ.
- بەكارهێنانی ئامێری تیژی وەك گوێزان و مقەستی تووشبوو.
نیشانەكانی:
زۆرجار بێ نیشانەیە و تەنها وەكو ئەنفلۆنزا دەبێت
- بوونی (تا)
- ئازاری ماسولكە
- ماندوێتی
PM:01:24:21/11/2019
ئهم بابهته 6664
جار خوێنراوهتهوه