چه‌ند خوله‌ك پێویسته بۆ گه‌رم كردنی ئۆتۆمبێل له وه‌رزی سه‌رمادا؟
وێستگە ستایل-
له وه‌زری زستاندا به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی شۆفێری ده‌كه‌ن پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن ده‌بێت ماوه‌ی چه‌ندێك كار به ئۆتۆمبێله‌كه‌یان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزوێنه‌ره‌كه‌ی گه‌رم بێت پێش ئه‌وه‌ی بیجوڵێنن.
پێگه‌ی "سی لایف" له بابه‌تێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ی شۆفێره‌كان تیایدا هاتووه پسپۆڕانی بواره‌كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه گه‌رمكردنی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێل پێش جوڵاندنی ته‌نها سوتاندنی كاته و هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی نییه.
زۆرێك له كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل داوا له شۆفێران ده‌كه‌ن كه ته‌نها ماوه‌ی 30 چركه پێشئه‌وه‌ی ئۆنۆمبێله‌كه‌یان بجوڵێنن كاری پێ بكه‌ن چونكه زۆرینه‌ی ئۆتۆمبێله تازه‌كان ڕاسته‌وخۆ له‌دوای كارپێكردنی به‌نزینی پێده‌گات و پێویست ناكات چه‌ند خوله‌كێك له خۆڕای كار بكات.
له هه‌ندێك له ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕێگه نادرێت ئۆتۆمبێل له 3 خوله‌ك زیاتر كاربكات ئه‌گه‌ر شۆفێره‌كه جوڵه‌ی پێ نه‌كات و ته‌نانه‌ت له شوێنه گشتیه‌كان و به‌رده‌می ماڵ و خوێندنگا ئه‌م كاته یه‌ك خوله‌كه واته شۆفێر ته‌نها ڕێگه‌ی پێ ده‌درێت یه‌ك خوله‌ك ئۆتۆمبێله‌ی‌كه‌ی كار پێ كات بێ ئه‌وه‌ی بیجوڵێنێت.
AM:11:59:18/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 6600
جار خوێنراوه‌ته‌وه