مام ئه‌نوه‌ر: ئەو کەسەی کە ریکلامی بۆ ئارەقی گوڵنار کرد دەڵێت هەڵخەڵەتێنراوم
وێستگە ستایل-
ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د میرزا ناسراو به مام ئه‌نوه‌ر كوڕی حه‌مه‌ی میرزایه كه یه‌كێك بووه له مقاوله ناوداره‌كانی شاری سلێمانی له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا باس له‌و ڕیكلامه ده‌كات كه تیایدا ده‌ركه‌وتووه بۆ عاره‌قی گوڵنار كه ماوه‌یه‌كی زۆر ڤیدیۆیی ئه‌م ڕیكلامه له‌نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئاڵوگۆڕی پێ ده‌كرا.
مام ئه‌نوه‌ر ده‌ڵێت " ڕیكلام كارێكی خۆشه و من له‌گه‌ڵ شنه حه‌سه‌ن ڕیكلامێكم كرد به‌ڵام له ڕیكلامی عاره‌قی گوڵنار زیاتر ناسرام و خۆی له بنه‌ڕه‌تدا بۆ ڕیكلام ئه‌و ڤیدیۆیه‌مان تۆمار نه‌كرد به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی ڤیدیۆكه‌ی تۆماركرد بۆ ڕیكلام به‌كارهێنا و نازانم بۆ ئه‌و كاره‌ی كرد و ته‌نها وه‌ك نواندێك بۆ خۆشی ئه‌و كاره‌مان كرد و له‌و كاته‌شدا من له خواردنه‌وه‌ی مه‌ی دوور كه‌وتبومه‌وه"
ده‌شڵێت" به‌هۆی پته‌وی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌تیم له ته‌واوی كوردستان من كه‌سێكی ناسراوم ، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و ڕیكلامه‌وه زۆرێك له خزم و كه‌سه‌كانم لێم زویر بوون و ناتوانم وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی بچمه بازاڕ یان كافتریایه‌ك قاوه‌یه‌ك بخۆمه‌وه و زۆر شوێن له من ته‌رك كراوه و هه‌ر كه‌س ده‌مبینێت ده‌ڵێت" ئه‌وه پیاوی گوڵناره‌كه‌یه"
مام ئه‌نوه‌ر باس له‌وه ده‌كات به‌هۆی ئه‌م ڕیكلامه‌وه ناتوانم له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌م بچمه ده‌ره‌وه و له كار و كاسپی بووم زیانی له باری دارایی مندا و گله‌ی زۆر هاتۆته سه‌رم و پێم ده‌ڵێن هی ئه‌وه نه‌بووم ئه‌و كاره بكه‌م و شانازی به‌وه‌شه‌وه ده‌كه‌م ڕیكلام بۆ هه‌ر كاڵایه‌ك بكه‌م كه سوود به خه‌ڵك بگه‌یه‌نێت.
دوای ڕیكلامی ئاره‌قی گوڵنار مام ئه‌نوه‌ر وه‌ك خۆی ده‌ڵێت چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژیانی كراوه و جارێكی دیكه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕیكلام بۆ مه‌شروب ناكات.
مام ئه‌نوه‌ر باس له‌وه ده‌كات دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆكه‌ی ئه‌و فرۆشی ئه‌و جۆره مه‌یه زیادی كردوه و داواش ده‌كات هه‌ر كه‌سێك ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی لایه بیسڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌مێنێت بۆ ئه‌وه‌ی من وه‌ك كوڕی شاره‌كه ژیانم ئاسایی ببێته‌وه.
AM:10:49:18/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 124096
جار خوێنراوه‌ته‌وه