ڤیدیۆ: خانمه ڕاگه‌یاندنكارێكی كوێتی پشتگیری كازم ساهیر ده‌كات
وێستگە ستایل-
خانمه ڕاگه‌یاندنكارێكی كوێتی له‌ڕێی پرۆگرامه‌كه‌یه‌وه باس له‌وه ده‌كات كه كازم ساهیر قه‌یسه‌ری گۆرانی عه‌ره‌بی و هونه‌رمه‌ندی ناوداری عێراقی خاوه‌نی ناوبانگێكی زۆره و پێویستی به‌وه نیه بچێته كوه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ناوبانگ ببێت یان پاره‌ی ده‌ست بكه‌وێت.
ئه‌م خانمه باس له‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر له مانگی فه‌برایر ساڵی داهاتودابڕیار وابێت له كوه‌یت ئاهه‌نگ ساز بكرێت ئه‌وه پێویسته به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگری نه‌كرێت له كازم ساهیر چونكه ئه‌و ئاره‌زوو ده‌كات له‌ناو هه‌واداره‌كانیدا بێت له هه‌ر كوێیه‌ك بێت و ئه‌وه‌نده‌ش ناوبانگ و سه‌رمایه‌ی هه‌یه كه به هاتنی بۆ كوه‌یت هیچ له‌و زیاد ناكات.
AM:09:38:18/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 2552
جار خوێنراوه‌ته‌وه