ڤیدیۆ: هونه‌رمه‌ندێك وێنه‌ی خۆی خستۆته سه‌ر دۆلار و گۆرانی به‌سه‌ر پاره‌دا ده‌ڵێت
وێستگە ستایل-
هونه‌رمه‌ندی میسری "محمد ره‌مه‌زان" نوێترین به‌رهه‌می به‌ناوی " Money " له‌ڕێی كه‌ناڵه فه‌رمیه‌كه‌ی له یوتیوب بڵاوكردۆته‌وه‌و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا زیاتر له 600 هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه.
محه‌مه‌د وێنه‌ی خۆی خستۆته سه‌ر تاك دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و شه‌ش مانگ ده‌بێت ئه‌م به‌رهه‌مه بۆ بڵاوكردنه‌وه ئاماده‌یه به‌ڵام ئه‌م هونه‌رمه‌نده خۆی كاتی بڵاوكردنه‌وه‌كه‌ی دواخستوه.
له گۆرانیه‌كه‌یدا ئه‌م هونه‌رمه‌نده به‌سه‌ر پاره‌دا هه‌ڵده‌دات و باس له‌وه ده‌كات ژیانی ئێستا بێ پاره ناڕوات، محه‌مه‌د یه‌كێكه له ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژه ناوداره‌كانی میسر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نێكی زۆری نیه به‌ڵام كاری زۆری هه‌یه له گۆرانی و دراما.
AM:08:47:18/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 3100
جار خوێنراوهتهوه