به‌وێنه..پیاوێك وه‌ره‌مێك به قه‌باره‌ی تۆپێك له ملی ده‌رهێنرا
وێستگە ستایل-
پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن له ویلایه‌تی "نیوجێرسی"ئه‌مه‌ریكی هیچ بژارده‌یه‌كی بۆنه‌مایه‌وه جگه له‌وه‌ی ده‌بوو ئه‌و وه‌ره‌مه‌ی له میلیدا ده‌ری بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی له ژیاندا بمێنێته‌وه، به‌ڵام شوێنی ئه‌م وه‌ره‌مه وایكردووه كه ترس له‌ناو دڵی پزیشكه‌كه و نه‌خۆشه‌كه‌شدا دروست ببێت.
میلتۆن وینجیرت ته‌مه‌نی 81 ساڵه و دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی چه‌ندین پزیشكی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ره‌مه‌كه‌ی ملی بۆ ده‌ربهێنن به‌ڵام زۆرێك له‌وان له‌به‌ر هه‌ستیاری شوێنی وه‌ره‌مه‌كه ڕه‌تیان كردۆته‌وه ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه بكه‌ن و به تێپه‌ڕبوونی كات قه‌باره‌ی ئه‌م وه‌ره‌مه له‌ناو ملی نه‌خۆشه‌كه‌شدا ڕووی له گه‌وره‌بوون كردووه.
له كۆتا جاردا پزیشكێك به‌ناوی "نه‌زیر خان" كه پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری سه‌ر و مله له نه‌خۆشخانه‌ی Mount Sinai به میلۆتنی وتووه كه ده‌كرێت نه‌شته‌رگه‌ری لابردنی وه‌ره‌مه‌كه‌ی ملی بۆ بكرێت و دوای 7 كاتژمێر مانه‌وه له ژووری نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌م وه‌ره‌مه كه قه‌باره‌ی 5 بۆ 7 ڕه‌تڵ بووه له ملی میلتۆن ده‌رهێنراوه و له ئێستادا دۆخی ته‌ندروستی زۆر باشه و جێگیره.
AM:09:51:17/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 5620
جار خوێنراوه‌ته‌وه