بۆ چاره‌سه‌ری ئازاری سه‌ری نوست و به‌یانی هه‌ڵنه‌ستایه‌وه
وێستگە ستایل-
دایكێك له شاری "گیتسهید" ی به‌ریتانی ده‌ژی و به‌هۆی مردنی كچه ته‌مه‌ن 21 ساڵه‌كه‌یه‌وه خه‌مباره و مردنی كچه‌كه‌شی له دۆخێكی كتوپڕدا بووه.
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی هه‌واڵێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر جیسكیا كاین بڵاوكردۆته‌وه دوای ئه‌وه‌ی به ماندوێتی گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌وه هه‌ستی به سه‌رئێشه‌ی زۆر كردوه و چۆته جێگه‌ی نوستنه‌كه‌ی و به‌یانی به مردووی له جێگه‌كه‌یدا دۆزراوه‌ته‌وه.
شیلا ته‌مه‌نی 49 ساڵه و دایكی جیسیكایه باس له‌وه ده‌كات دوای ئه‌وه‌ی كچه‌كه‌ی بۆ به‌سه‌ربردنی كات له كۆتای هه‌فته‌دا چۆته ئاهه‌نگێكی مۆسیقا و دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه وتویه‌تی زۆر ماندووه و ئازاری سه‌ری هه‌یه و پێویستی به پشوه.
كاین كچێكی چالاك بووه و ته‌ندروستیه‌كی باشی هه‌بووه و دایكی دوای مردنی كچه‌كه‌ی زانیویه‌تی توشی هه‌وكردنی په‌رده‌كانی ده‌ماغی بووه و ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بن ئه‌وه هه‌ست به سه‌رئێشه‌ی زۆر و تا لێهاتن و ڕه‌ق بوونی ملیان ده‌كه‌ن.
پێنج ڕۆژ له‌دوای مردنی كاین پزیشكی یاسایی په‌یوه‌ندی به دایكیه‌وه كردوه و پێی وتوه كه ده‌رئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه كچه‌كه‌ی توشی سه‌حایا بووه و پێشتر هیچ به‌خۆی نه‌زانیوه كه ئه‌م نه‌خۆشیه‌ی هه‌یه و هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆته هۆی مردنی.
دایكی جیسیكا ده‌ڵێت" ئێستاش باوه‌ڕ ناكه‌م كچه‌كه‌م مردووه.. من ته‌واو تێكشاو و داڕوخاوم"
PM:09:17:14/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 16380
جار خوێنراوه‌ته‌وه