به‌هۆی خوێنی به‌رازه‌وه ڕوبارێك سور بووه
وێستگە ستایل-
ڕوبارێك كه ده‌كه‌وێته نێوان سنوری هه‌ردوو كۆریای باكور و باشوور به‌هۆی سه‌ڕبڕینی به‌رازه‌وه له ناوچه‌كه‌دا ڕه‌نگی سوور بووه.
گۆڤاری "ساوس چاینه مۆرنینگ پۆست" دوێنێ چوار شه‌ممه هه‌واڵێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر ڕوباری "ئه‌یمجین" له ناوچه‌ی "یۆنشۆن" بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئه‌وه خراوه‌ته ڕوو بۆ ڕێگه گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای به‌رازی ئه‌فه‌ریقی كه ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه بڵاوبۆته‌وه ده‌سه‌ڵاتداران 47 سه‌ر به‌رازیان سه‌ر بڕیوه.
ئه‌م په‌تایه مه‌ترسی له‌سه‌ر مرۆڤ نیه و ته‌نها كار له به‌رازه‌كان ده‌كات و له‌ناویاندا بڵاوده‌بێته‌وه، به‌هۆی ئه‌و بارانه‌ی له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردودا باریوه بۆته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی خوێنی ئه‌و به‌رازانه‌ی كه خراونه‌ته چاڵه و سه‌ربڕدراون له ئێستادا ڕوباره‌كه به‌ته‌واوه‌تی بووه به خوێن و له‌به‌ر بۆنی ناخۆشی ڕوباره‌كه هاوڵاتیانی ناوچه‌كه ناتوانن كاربكه‌ن.
AM:11:06:14/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 7984
جار خوێنراوه‌ته‌وه