كێشانی جگه‌ره شه‌ش گۆڕانكاری له‌سه‌ر ڕوخسار دروست ده‌كات
وێستگە ستایل-
كێشانی جگه‌ره ته‌نها كێشه له ئه‌ندامه‌كانی ناوه‌وه‌ی له‌ش ناكات به‌ڵكو كار ده‌كاته سه‌ر شێوه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ڕوخسار و جه‌سته چونكه ڕێگر ده‌بێت له گه‌یشتنی ئۆكسجینی پێویست بۆ پێست و ئه‌مه‌ش هۆكاری ده‌ركه‌وتنی نیشانه پێش وه‌خته‌كانی پیریه له‌سه‌ر ڕوخسار.
ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره ده‌كێشن ئه‌م شه‌ش گۆڕانكاریه له‌سه‌ر ڕوخساریان ده‌رده‌كه‌وێت.
1- ئاوسانی چاو:
نه نوستن به بڕی پێویست واده‌كات له ڕۆژی دواتر چاوه‌كانت بئاوسێت، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه جگه‌ره ده‌كێشن شه‌وانه له‌كاتی كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی نیكۆتین له له‌شدا واده‌كات كه‌سی جگه‌ره كێش نوستنی تێكبچێت و به‌مه‌ش چاوه‌كانی ده‌ئاوسێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رده‌وام جگه‌ره ده‌كێشن ئه‌وه چاوه‌كانیان بۆ هه‌میشه ئاوساوه.
2- چرچ بوونی پێش وه‌خته‌ی پێست:
هه‌تا ڕۆژانه زیاتر جگه‌ره بكێشیت ئه‌وه ملوله‌كانی خوێنت ته‌سك ده‌بێته‌وه و به‌مه‌ش خوێنی پێویست ناچێت بۆ پێستت و كه پێویستیه‌تی بۆ شێداربوونه‌وه‌ی و به‌هۆیه‌وه پێست چرچ ده‌بێت.
3-زه‌رد بوونی پێست:
نیكۆتینی ناو جگه‌ره له‌ڕێی پێست و لینجاوی ناو ده‌م و لوت ده‌مژرێت و به‌هۆیه‌وه ڕه‌نگی پێست ده‌بێته زه‌ردی تۆخ.
4-چاك نه‌بوونه‌وه‌ی برین به خێرایی:
چاكبوونه‌وه‌ی برین پێویستی به ئۆكسجین هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی چاكبوونه‌وه‌ی خانه‌كان و دوباره دروستكردنه‌وه‌یان بدات، به‌ڵام كاتێك به‌هۆی كێشانی جگه‌ره‌وه ملوله‌كانی خوێن ته‌سك و باریك ده‌بێته‌وه ئه‌وه برینه‌كانیش دره‌نگ چاك ده‌بنه‌وه.
5-پێست ڕه‌ونه‌قی نامێنێت:
له دوكه‌ڵی جگه‌ره‌دا یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن هه‌یه و ئه‌مه جێگه‌ی ئۆكسجین ده‌گرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه پێستی ڕوخساری كه‌سی جگه‌ره كێش بێ ڕه‌ونه‌ق و وشكه.
6-چه‌ند ساڵێك پیرتر ده‌رت ده‌خات:
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كێشانی جگه‌ره به‌به‌رده‌وامی واده‌كات چرچیه‌كانی ڕوخسار زیاد بكات و به‌هۆیه‌وه چه‌ند ساڵێك گه‌وره‌تر له ته‌مه‌نی خۆت ده‌رده‌كه‌ویت.
AM:10:41:13/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 5224
جار خوێنراوه‌ته‌وه