‌نوێترین زانیاری لەسەر پشکنینی پێشوەختە بۆ زووتر دەستنیشانکردنی بەربڵاوترین جۆرەکانی شێرپەنجە

وێستگە ستایل-

 بەگوێرەی ڕاسپاردەکانی کۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمەریکی کە لە مانگی ئابی ئەم ساڵدا واتا ٢٠١٩ئەنجام دراوە، پوختەکەی لە ماڵپەری مێدسکەیپ بڵاوکراوەتەوە، بۆ کەسانێک ئەگەری توشبوونیان بە شێرپەنجە بەشێوەیەکی مامناوەندە، کە لەلایەن پزیشکی تایبەتمەندەوە ئەو خەمڵاندنە بکرێت بەم شێوەیەی خوارەوەیە كه‌ دكتۆر هەرێم کریم پسپۆری نەخۆشیەکانی هەناوی و دڵ و شەکرە له‌م بابه‌ته‌دا باسی لێوه‌ كردوه‌.

1- شێرپەنجەی سیەکان Bronchogenic carcinoma
وێنەی تیشکی تەنوری سیەکان low dose helical chest CT ساڵانە بۆ کەسانێک کە تەمەنیان لە نێوان ٥٥ بۆ ٧٤ ساڵانە بەمەرجێک ئەم خاڵانەی تێدا بێت.
- بەردەوام بێت لە جگەرەکێشان یاخود لەماوەی ١٥ ساڵی ڕابردوودا وازی لێ ھێنابێت یاخود پێشتر لانی کەم ٣٠ ساڵ ڕۆژانە پاکەتێک جگەرەی کێشابێت.

2- شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە CRC:
بۆ ھەموو کەسێک تەمەنی لە نێوان ٤٥ بۆ ٧٥ ساڵان بێت بەیەکێک لەم ڕێگایانە :
1- پشکنینی پیسایی FIT، دووبارە کردنەوەی بەشێوەی ساڵانە
2- پشکنینی خوێنی شاراوە لە پیسایدا high sensitivity FOBT ساڵانە.
3-پشکنینی شریتی بۆماوەیی لە پیسایدا multitarget stool DNA سێ ساڵ جارێک
4- ھەموو ٥ ساڵ جارێک CT colonography
5- ھەناوبینی کۆڵۆن ھەموو ١٠ ساڵ جارێک
6- ھەموو ٥ ساڵ جارێک flexible sigmoidoscopy
- ئەم پشکنینانە بەردەوام دەبێت تا تەمەنی ٧٥ ساڵان و لەئەگەری پۆزەتیڤ بوونی ھەریەک لەو شیکاریانە ،کردنی نازوری کۆڵۆنی بەدوادا دێت.

3- شێرپەنجەی مەمک Breast cancer
1- ژنان دەست دەکەن بە پشکنین لە تەمەنی ٤٠ بۆ ٤٤ ساڵیدا
2-  پاشان ساڵانە بۆ ماوەی ٤٥ بۆ ٥٥ ساڵی و لە دوای تەمەنی ٥٥ ساڵیەوە ساڵانە دووجار مامۆگرافی دەکات
✳-ئەم پشکنینە بەردەوام دەبێت تا تەمەنی ماوەی پێشبینکراوی کەمتر دەبێت لە ١٠ ساڵ.

4- شێرپەنجەی پرۆستات Prostate cancer
-پیاوان لە تەمەنی ٥٠ ساڵان یان سەروتر
-بە شیکاری خوێن PSA
- لەگەڵ فەحسی کۆم بە پەنجە

( ھەندێك پشکنینی تر وەک septin 9 بۆ شێرپەنجەی کۆڵۆن و کۆمەڵێک نیشانەدەری تر کە پێیان دەووترێت Tumor marker بەڵام زیاتر بۆ ئەگەری وەڵامی نەخۆشیەکە بۆ چارەسەرو داھاتووی شێرپەنجەکە بەکار دەھێنرێن »» alpha fetoprotein , CA 15-3, CA19-9,CEA ,CA 125 زۆرێکی تر ..)


AM:10:02:13/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 8076 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل